جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەری ئێراق حەشدی شەعبی لە نێشتنەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکایی لە ناوچەکانی ژێر داگیر کاری داعش لەم وڵاتە هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ئەبو مەهدی ئەلموهەندیس جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەری عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بەغدا ی پێتەختی ئەم وڵاتە بە ئاماژەدان بە ئامادەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە تەنیشت هێزە عێراقیەکانبۆ دەسپێکرانی هەڵمەتی ئازاد کرانی تەلەعفەر وتی: وێنەو بەڵگە کانی دەردەس ، نێشتنەوەی فڕۆکە شەرکەرەکانی ئەمریکایی لە دەوروبەری ئەم شارە کەلەساڵی دووهەزارو چواردە لە ژێر داگیرکاری تاقمی ترۆریستی داعش دایە ، دەسەڵمێنێت. پێشتریش سەرچاوەکانی هەواڵ لە نێشتنەوەی دە فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکایی هەڵگری شەڕ ئامێر وچەک  و چۆڵ لە دەوروبەری تەلەعفەر لە ڕۆژئاوای موسڵ لە باکووری عێراق هەواڵیان دابوو. ئەلموهەندیس هەروەها درێژەی چالاکی حەشدی شەعبی لە گرێوی بڕیاری سیاسی پەرلەمانی عێراق زانی ووتی: هێزەکانی داوتەڵەبی جەماوەری بە گەمارۆدانی تۆکمە وتەواوی شاری تەلەعفەر ، چاوەڕوانی فەرمانی دەسپێکرانی هەڵمەتی ئازاد کردنی ئەم شارەیە . حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بیست وشەشی ژوئیەی دووهەزارو حەفدە بەڵینی دا هێزەکانی ئەم وڵاتە بە هەمان ورەو ئیرادە کە داعشیان  لە موسڵ دەرکرد، شاری تەلەعفەریش لە ژێر داگیر کاری ئەم تاقمە ئازاد بکەن.  

Aug 12, 2017 16:49 Asia/Tehran
بۆچوونت