ئێراق لەسەرووبەندی دانی تۆکمەوتەواوی زیانباییەکان لەبەر پەلاماری ڕژێمی پێشووی ئەم وڵاتە بە کوێتە .

ماڵپەڕی ئەلحەیاتی چاپی لەندەن  نووسی : دەوڵەتی ئێراق  لە سەرووبەندی  دانی دوایین زیانباییەکانە کە ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەوانەی بە پێی خاڵی حەوتی جاڕنامەی ئەم ڕێکخراوەیە بە دژی بەغدا سەپاندووە.

 دەوڵەتی ئێراق وێڕای ڕ اگەیاندنی ئەمەی کە تەنیا 4.6  میلیار دولار  لە زیانباییەکاان ماوەتەوە ، پێداگری کرد ئەم بڕەپارەیە  دەداتەوە  .

ڕێکخراوی نەتەوەکان زیانی پەلاماری ڕژێمی پێشووی ئێراق بۆسەر کوێت لە ئاگێستی 1990ی زۆرتر لە بیست و سێ میلیار دولار بەراورد کردووە.

حەیدەر عەبادی  سەرۆک وەزیرانی ئێراق  مانگی ڕابردوو بەڵێنی دا   ناکۆکییەکانی تر  لەگەڵ کوێت لەوان  پرسی بێ سەروشوێن کراوانیش چارەسەر بکات .

ناوبراو پێداگری کرد : زانیارییەکی زۆر سەبارەت بەوان خراوەتە بەردەستی دەوڵەتی کوێت  .

نەجیبە  نەجیب  ئەندامی فراکسیۆنی ئابووریی پەرلەمانی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ ئەلحەیات  وتی : بەغدا دووساڵ لەمەوبەر  لەگەڵ سندووقی نێونەتەوەیی پارە ، ڕێککەوتننامەی مۆر کرد  کە بە هۆیەوە  بیست میلیار دولار لەوان  زیانبایی کوێت  دەداتەوە.

لەلایەکی ترەوە عەبدولقادر  محەممەد نوێنەری پەرلەمانی ئێراق  وتی : ئێراق دەبێ دۆسیەی ئە م زیانباییانە دابخات.

لەم ڕووەوە دەوڵەت لە خولی ڕابردوو لەگەڵ وڵاتان و ڕێکخراوەکانی قەرزدەر، هاوکاری دیپلۆماتیکی   ئەنجام داوە.

عەبادی سێ شەممەی ڕابردوو لە پرێس کۆنفرانسێک دا وتبووی  ئێراق بۆ کۆتایی دان بە دۆسیەی زیانبایی کوێت  لەگەڵ ئەم وڵاتە وتووێژ دەکات .

Aug 12, 2017 17:09 Asia/Tehran
بۆچوونت