سەرۆک وەزیرانی ئێراق وێڕای پێداگری لەسەر سەرکەوتن بەسەر داعش وتی : رەوتی پاکتاوکردنی تۆکمەوتەواوی ئێراق لە بوونی تیرۆریستان هەتا کۆتایی درێژە پێ دەدەین.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  حەیدەر عەبادی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شێخ  خالد بن ئەحمەد ئالی خەلیفە  وەزیری دەرەوەی بەحرەین وێڕای پێداگری لەسەر سەرکەوتنی مەزنی سوپای ئێراق لەشەڕ بەدژی  تاقمی تیرۆریستیی داعش  پێداگری کرد لەسەر  درێژەی ئەم خەباتە  هەتا ئازاد کردنی تۆکمەوتەواوی ئێراق  .

عەبادی هەروەها لەسەر گرینگایەتی هاوکاری ناوچەیی و بەهێزکردنی بەرژەوەندیی گەلانی ناوچە پێداگری کرد  .

عەبادی لەم چاوپێکەوتنە دا  داوای  ڕاوەستان لە بەرامبەر ئەتن خوازی  کرد کە تەنیا بە قازانجی  تیروریزمە  .

ناوبراو هەروەها  ئاماژەی  دایە گرینگایەتی هەماهەنگ کردنی هەوڵەکانی وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی داعشی.

لەلایەکی دیکەوە  وەزیری دەرەوەی  بەحرەین پەیامی پیروزبایی دەوڵەت و گەلی بەحرەینی  بە بۆنەی ئازاد کردنی  مووسڵ و سەرکەوتنەکان بە دژی تاقمی تیرۆریستی داعش ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کرد  .

 ناوبراو هەروەها لەسەر ڕاوەستانی بەحرەین لە تەنیشت  ئێراق لە شەڕ بە دژی تیرۆریزم پێداگری کرد و باسی هۆگری وڵاتەکەی کرد بۆ پەرەی هاوکاری سیاسی، ئابووری، بازرگانی و فەرهەنگی لە نێوان  دوو وڵات  دا .

 لەم چاوپێکەوتنە هەروەها  بەهێزکردنی پێوەندی دوو لایەنە نێوان  دوو وڵات لە بوارەکانی جۆربەجۆر و هەروەها بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  لێک درایەوە.

لەلایەکی دیکەوە فواد مەعسووم  سەرۆکی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  وەزیری دەرەوەی بەحرەین، جارێکی تر پێداگری  کرد لەسەر هۆگریی ئێراق بۆ بەهێزکردن و پەرەی  پێوەندی لەگەڵ بەحرەین  و وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس و جیهان  بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش و بە مەبەستی هاتنەدیی ئارمانجەکانی  گەلی ناوچە  واتە سەقام، پێشکەوتنو ئاسایش.

مەعسووم لەم چاوپێکەوتنەدا  ئاماژەی کردە  پێوەندی قووڵی نێوان ئێراق و بەحرەین و پێویستی پشت بەستن لەسەر کاری هاوبەشی ئەرێنی بە مەبەستی بەهێزکردنی ئەم پێوەندیانە لە هەموو بوارەکانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و گەشتیاری .

لەلایەکی دیکەوە خالد بن ئەحمەد  خەلیفە  پەیامی پیرۆزبایی  شای بەحرەین و ڕێبەرانی بەحرەینی بە بۆنەی ئازاد کردنی مووسڵ لە دەستی تاقمی تیرۆریستی داعشی  ڕادەستی سەرۆکی ئێراق کرد و هۆگریی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پێوەندی دوو لایەنە و پەرەی بوارەکانی هاوکاری نێوان  دوو وڵاتی برا لەڕێگەی لێژنەی هاوبەش ڕاگەیاند  .

 

 

Aug 13, 2017 20:25 Asia/Tehran
بۆچوونت