• نەیارەتی عەرەبەکانی کەرکووک لەگەڵ گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق

ئەنجومەنی عەرەبی پارێزگەی کەرکووک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای کرد ئەم پارێزگایە لە گشت پرسیی کە بڕیارە بە زۆویی بەڕێوە بچیت بەشدار نەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی سێ شەممەی هەواڵدەری سەداو سیما " ئیسماعیل ئەلحەدیدی" لە بەرپرسانی ئەنجومەنی عەرەبی پاڕێزگەی کەرکووک لە بەیان نامەیەکدا بە ئاماژەدان بە نەیارەتی عەرەبەکانی ئەم پارێزگایە بە بەشداری لەبەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە بیست وپێنجی سێپتەمبەر بەرێوە بچێت وتی: ئەم داواکاریە سەرچاوەگرتوو لە هەستی بەرپرسایەتی وهەوڵ بۆ پاڕاستنی ئاشتی وئارامش لە نیوان دانیشتوانی کەرکووکە کە دەبێ لە لایەن بارزانی ڕێزی لیی بگیردریت. "مەسعود بارزانی" سەرۆکی هەڕیمی کوردستانی عێراق هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی شەپۆلی نەیارەتیەکان لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسیی لەم هەرێمە ، جاریکی تر لەسەر بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوە لە هەریمی کوردستانی عێراق وپارێزگەی کەرکووک پیداگری کردووە. هاوکات سەدو بیست کەس لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق بە کۆکردنەوەی ئیمزا قەدەغەی بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لەم وڵاتە یان داواکرد . "جاسم محەممەد جەعفەر" ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەنگ وەرگرتن لەبارەی قەدەغەی بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەریمی کوردستان وناوچەکانی بەرکێشەی بە ئەرکی پەرلەمان بۆ بەرەڤانی لە یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە زانی وڕایگەیاند : ئەم گشت پرسیە بنپێکەری یاسای بنەڕەتیە هەرلەم ڕووەوە بڕیاربە هەڵوەشانەوەی گشت پرسیی دەگیردریت هەروەک بڕیاریک کە لە بارەی نایاسایی بوونی هەڵکرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە ناوچە بەر کێشەکانی کەرکووک  گیرا.

Sep 12, 2017 16:41 Asia/Tehran
بۆچوونت