• چاوپێکەوتنی نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێراق لەگەڵ عەبادی و بارزانی

یان کوبیش نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێراق لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەشێوەی جیاجیا دیدار و وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێراق ڕۆژی دووشەمە لە چاوپێکەوتن  لەگەڵ حەیدەر عەبادی  سەبارەت بە شەڕ بە دژی داعش، سەرکەوتنەکان، ڕەوتی تۆکمە کرانی ئازادکردنی ناوچە بەجێماوەکان لە دەستی تەکفیرییەکان و ڕەوشی سیاسی ئێستای ئێراق، وتووێژی کرد  .

نوێنەری  تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە هەولێریش بیروڕای ئەم ڕێکخراوەیەی سەبارەت بە رفراندۆمی هەرێم  و وتووێژی نێوان  هەولێر و بەغدا پێشکەش کرد  بەڵام مەسعوود بارزانی  جارێکی تر پێداگری کرد رفراندۆم لە بەرواری دیاریکراوی دا بەڕێوە دەچێت  .

سەرباری نەیارەتی ناوخۆیی و ناوچەیی ، هۆشیار زێباری  بەرپرسی دۆسیەی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەم وڵاتە وتی : هەوڵەکان بۆ بەڕێوە چوونی ئەم کۆپرسیە  درێژەی هەیە و ئەم کۆپرسییە  بیست و پێنجەمی سپتەمبەر واتە چەند ڕۆژێکی تر بەڕێوە دەچێت و هەموو پێشەکییەکانی تەکنیکی و ئیداری و سیاسی ئەم کۆپرسییە لەبەرچاو گیراوە.

ئەمەش لەحاڵێکدایە  کە زۆربەی کوردەکانی ئێراق نەیاری بەڕێوە چوونی رفراندۆمی هەرێمن لەبەرواری بیست و پێنجەمی سپتەمبەر لە هەرێمی کوردستانی ئێراق  و هەرلەم چوارچێوەیەش  کەمپێنی " نەخێر لە ئێستا" لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی  هەرێمی کوردستانی ئێراق چالاکی دەکەن.

Sep 12, 2017 17:14 Asia/Tehran
بۆچوونت