• بەڕێوەچوونی ڕفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەڕەشەیەکە بۆ یەکێتیی ئەم وڵاتە

بە نزیک بوونەوە لە کاتی بەڕێوە چوونی رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: ئەم ڕفراندۆمە بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتییە و هەڕەشەیەکە بۆ ئاسایش و یەکێتیی ئێراق .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئیبراهیم جەعفەری  وەزیری دەرەوەی ئێراق بە ئاماژەدان بەمەی کە بەڕێوەچوونی رفراندۆم بە پێی یاسای بنەڕەتی  قەبووڵ ناکرێت، وتی : کۆمکاری عەرەبیش نەیارەتیی دەربڕیوە لەگەڵ ئاوا کردەوەیەک کە ڕژێمی زایۆنیستی داکۆکی لێ دەکات  .

جەعفەری بە ئاماژەدان  بە دەستووری ئێراق سەبارەت بەمەی کە ئێراق وڵاتێکی یەکگرتوو و خاوەن سەروەریی نیشتمانییە وتی : ئێستاکە داعش  خەریکە لە ناودەچێت و کاتی هەڕەشە و گوڕەشە نییە بەڵکوو سەردەمی وتووێژە .

وەزیری دەرەوەی ئێراق وتی: باس کردن لەسەر جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان  دەبێتە  هۆی  نیگەرانیی ناوچەیی و نێونەتەوەیی  و پێشی داگرت کە :  ئەم وڵاتە خاوەن ژیار، مێژوو و پیرۆزگەکان و هاوژینییە و بە درێزایی مێژوو توانیویەتی هەموو ڕەوت و لایەنەکان  لە دەوری یەکتر کۆبکاتەوە.

بەرلەمە  ئەحمەد جەمال  وتەبێژی ڕەسمیی  وەزارەتی دەرەوەی ئێراقیش باسی  نەیارەتی ئەنجومەنی وەزارەتی کۆمکاری عەرەب بەرامبەر بە بەڕێوە چوونی رفراندۆمەکەی هەرێمی کردووە .

پێداگریی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  لەسەر بەڕێوەچوونی رفراندۆمی هەرێمی کوردستان  لە بیست وپێنجەمی سپتەمبەری  2017 بەڕەوڕووی کاردانەوەی  بەبڕشتانەی دەوڵەتی ئێراق، تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراقی و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە.

Sep 17, 2017 15:59 Asia/Tehran
بۆچوونت