•  ئیبراهیم جەعفەری: کوردەکان خولیای پێکهێنانی وڵاتێکی گەورەی کوردستانیان هەیە لە ٥ وڵات دا

بە نزیک بوونەوەی کاتی بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، رێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە تەواویی بە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و وەک هەرەشەیک دژی ئاسایش ویەکپارچەیی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی سومەرییە نیوز، ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق پێویستی بە جێ و شوێنێکی یاساییە و دەستووری ئەو وڵاتە بە هیچ جۆرێک ئەمە بە یاسایی نازانێت .

 وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیکرد: کردەوەگەلێک وەک بەڕێوە بردنیی ڕێفراندۆم هەرەشە لە هەموو ناوچەکانی عەرەبی دەکات هەر بۆیە کۆمکاری عەرەب بەرامبەر ئەم چەشنە کردەوەگەلەی کە ئیسرائیل لایەنگری لێ دەکات، ڕاوەستاوە .

 ئەو وتیشی: برگەی یەکەمی دەستووری عێراق جەختدەکاتە سەر ئەوەی کە عێراق وڵاتێکی یەکپارچە و خاوەن سەروەرییە و هەرشتێک کە سەروەریی عێراق و یەکپارچەییەکەی بخەوشینێت ، نایاساییە .

بەر لەوە ئەنجوومەنی وەزارەتیی کۆمکاری عەرەب لەگەڵ گەڵاڵەی عێراق بۆ نەیاریەتی لەگەڵ ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و نادەستووری بوونی  ، ڕەزامەندی دەربڕیبوو . وەزیری دەرەوەی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ بەرنامەی" بەکاتی قاهیرە" وتیشی: کۆمەڵگەی کورد لە ژمارێک لە  وڵاتان لە سوریا ، تورکیا ، ئیران و تەنانەت ڕوسیادا نیشتەجێن کەوابوو بەرێوە بردنی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەرەشە لە ئاسایشی عیراق و ناوچەی عەرەبی دەکات و گرفتگەلێک بەدی دینێت . جەعفەری جەختیکرد ، لە سەردەمی سەددام دا، لە سەدا ١٣ی بووجەی گشتیی وڵات تەرخان درابوو بە کوردەکان و ئێستایش گەییشتۆتە لە سەدا ١٧ و ڕەنگە لە سنووری لە سەدا ٢٠ یش تێپەڕی بێت ، بەڵام ئاشکرا نەبووە .

Sep 17, 2017 17:10 Asia/Tehran
بۆچوونت