• عەمار حەکیم: تاڵەبانی خوازیاری  یەکگرتویی ئێراق و شارومەندانی ئێراقی بوو

سەرۆکی پارتی حیکمەتی نەتەوەیی ئێراق شەوی شەممە پێداگری کرد : جەلال تاڵەبانی سەروکی پێشووی ئەم وڵاتە کەسایەتییەکی هەڵکەوتەی نەتەوەیی بوو و خوازیاری یەکپارچەیی ئێراق و یەکگرتوویی لەنێوان گەلی ئەم وڵاتە بوو .

عەمار حەکیم هیواداری دەربڕی  هۆگرانی تاڵەبانی، ئەرکەکەی  تۆکمە بکەن و بەپێی  ڕێگەوشێوازی  ئەو بۆ دامەزرانی  ئێراقێکی یەکگرتوو هەوڵ بدەن  .

جەلال تاڵەبانی  بەناوبانگ بە مام جەلال لەساڵی 1933  لە نیزیکی شاری  هەولێری ئێراق لە دایک بوو  .

ناوبراو یەکەم  سەرۆکی کوردی  ئێراق بوو کە لە ساڵی 2005  دووساڵ دوای سەرنخوون بوونی  ڕژێمی  بەعس بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا.

ئەم ڕێبەرە  خەباتکارە  بە دژی دیکتاتۆریەتی  سەدان کە دوای  پێکهاتنی نیزامی سایسی نوێی ئێراق   دەورێکی گرینگی  لە یەکگرتوویی ئەم وڵاتە دا بوو ، دوای  ساڵەهای ساڵ  نەخۆشی  سێ شەممەی ڕابردوو لە تەمەنی  هەشتا وچوار ساڵی دا لە ئاڵمانیا کوچی دوایی کرد  .

ڕێ وڕەسمی  بەڕێکردنی تەرمی جەلال تاڵەبانی  ڕۆژی  هەینی لە سلێمانی  بەڕێوە چوو  .

محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران بە نوێنەرایەتی  لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ڕێ وڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی سەرۆکی  پێشووی ئێراق  بەشداری کرد  .

زەریف لە پەراوێزی  ڕێ وڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی جەلال تاڵەبانی  بەڕاگەیاندنی ئەمەی  ئێران دۆستی هەمیشەیی خەڵکی ئێراق لەوان کوردەکانی ئەم وڵاتەیە  و هەڵەی  ستراتژیکی هەندێ  کەس  لەچاو خەڵکی ئێراق دا نابینێ  ، هیواداری دەربڕی  هەموان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بگەڕێننەوە سەر ڕێگەی مام جەلال کە هێمای   یەکێتی و سەروەری  نیشتمانی ئێراقە  .

ریفراندۆمی جیابوونی هەرێمی کوردستانی ئێراق  سەرباری  نەیارەتی جیهانی و کاردانەوەی توندی دەوڵەتی ئێراق ، ڕۆژی  دووشەممەی  بیست و پێنجەمی  سپتەمبەر  لەسەر  پێداگریی مەسعود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو  . ئەم  کارەی بارزانی بنپێکردنی  دەستووری ئێراقە.

Oct 07, 2017 10:19 Asia/Tehran
بۆچوونت