• بەزوویی هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق دەچنەنێو کەرکووک

سەرچاوەیەکی باڵای ئاسایشیی ئێراق ڕایگەیاند؛ هێزە ئاسایشییەکانی سەربە حکومەتی ناوەندیی ئێراق بەزوویی دەچنە شاری کەرکووک هەتا ئاسایشی شارومەندان لەو شارە دابین بکەن.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی مێهر؛ سەرچاوەیەکی ئاسایشیی ئێراقی لە دیمانە لەگەڵ سپۆتنیکدا وتی: بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنێک بەئامادەبوونی سەرکردە سەربازییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێراق بەڕێوە بچێ هەتا کاتی چوونی هێزە ئێراقییەکان بۆ کەرکووک ڕابگەیێندرێ.

بەقسەی ئەو سەرچاوە ئاسایشییە ئێراقییە، ئەو کردەیە لەچوارچێوەی هەوڵی حکومەتی ناوەندیی ئێراق بۆ چەسپاندنی سەروەریی خۆی لە ناوچە جێ ناکۆکەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئەنجام دەگرێ.

حکومەتی ناوەندیی ئێراق بەرلە بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە، داوای لە کاربەدەستانی هەولێر کرد، کەرکووک جێ بێڵن، سەرەڕای ئەوەی کەرکووک لەنێو ‌هێڵە سنوورییەکانی کوردستانی ئێراق هەڵنەکەوتووە، بەڵام هەولێر لەکردەیەکی بەپێچەوانەی یاسای ئێراق لەو هەرێمەش گشت پرسیی پڕهەرای خۆی بەڕێوە برد.

گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی جیهانی و کاردانەوەی شێلگیرانەی حکومەتی ئێراق٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ لەسەر پێداگریی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو. ئەو کارەی بارزانی جۆرێک پێشێلکردنی دەستووری ئێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، عاسم جەهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی ئێراق ڕایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، لە هێرشی داعش بۆزاڵبوون بەسەر هەناردەی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک کەڵکیان وەرگرت و بەزاڵبوون بەسەر ئەو مەیدانە نەوتیانە، هەناردەکردنی نەوت لەوکیڵگانە، بەقازانجی خۆیان دەسپێکرد.

Oct 11, 2017 12:47 Asia/Tehran
بۆچوونت