• ٣٢٠ بۆمب لە

بەڕێوە بەری بەشی ڕووداوەکانی لە ناکاو لە فەرمانگەی پۆلیسی پارێزگەی " ئەنبار" باسیی لە کردەوەی هێزەکانی ژێر فەرمانی و هێزەکانی سوپای عێراق لە مەڕ تەقاندنی ٣٢٠ بۆمبی بەجێماوە لە ڕۆژانی داگیرکاریی داعش لە دەرەوەی ناوچەی شاری و ئاوەدانی " ڕۆمادی" کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " عامێر ئەلمەشهەدانی" بەڕێوە بەری ڕووداوەکانی لە ناکاو لە پۆلیسی  پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژئاوای عێراق)  ڕۆژی چوار شەممە لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی عیراقیی " ئەلسومەرییە نیوز" وتی: تەقینەوەی ئەم بۆمبانە لە دەرەوەی شاری رۆمادی ئەنجامدراوە و هیچ زەرەرو زیانی گیانی یان دراوی  بەدواوە نەبووە .

هێزە ئاسایشییە عیراقییەکان هەروەها خەریکی پاکتاو کردنی گەرەکەکانیی "ڕۆمادی" لە پاشماوەکانی شەڕ دژی داعشن، چوونکا هێشتا بۆمبەکان و مینەکان وا لە ڕۆمادی و ناوچە جۆر بە جۆرەکانیی ستانی ئەنبار داندراون و ترسی ئەوەهەیە کە تەقینەوەی ئەو بۆمبگەلە گیانی شارومەندانی بێ سووچ و تاوان بگرێت.

هەوالێکی دیکە ئەوەیە کە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ستانی " کەرکووک"، باکووری عێراق لە وتوویژ لەگەڵ سومەرییە نیوز دا وتی: کەسانێکی نەناس ئێواڕەی سێ شەممە بە بۆمبایەک ، پەلاماریان کردە سەر یەکێ لە بنکەکانی پەراویزی بەرەی تورکەمانی لە گەرەکی " تەریق بەغدا" لە ناوەندی شاری کەرکووک دا .

بە وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، ئەم تەقینەوەیە هیچ زەرەو زیانی گیانی بەدواوە نەبووە .

Oct 11, 2017 16:29 Asia/Tehran
بۆچوونت