• بەغدا بە نیازی پەلاماردانی هەرێمی کوردستانی ئێراق نییە

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بانگەشەی هەولێر لەمەڕ پەلاماری سوپای ئێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەی وەدرۆ خستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "سەعد حەدیسی" وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە کاردانەوە بە بانگەشەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی ناوەندی بە هیچ لەونێ نایهەوێ پەلاماری سەربازی بکاتە سەر هەرێمی کوردستانی ئێراق.

سەرکردایەتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراقیش رایگەیاند؛ هەواڵی ژمارێک مێدیا سەبارەت بە ئامادەباشیی سوپای ئێراق بۆ بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆن لە پارێزگای کەرکووک درووست نییە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە لە لاپەڕەی فەرمیی خۆیدا رایگەیاند؛ هەندێ زانیاری کەوتۆتە بەردەست کە باس لەوە دەکات هێزی ئێراقی و هێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فدراڵ بەنیازن هێرش بکەنە سەر کوردستانی ئێراق.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕووداو؛ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ئێراق بانگەشەی کرد ؛ هێزە ئێراقییەکان بەنیازن لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژاوای کەرکووک و لە باکووری موسڵەوە پەلاماری کوردستانی ئێراق بدەن.

دوابەدوای بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق (٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧)، بەغدا هەندێ بڕیاری داوە لە پێناو پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێراق.

"حەیدەر عەبادی"ی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە مەبەستی سەر لە نوێ دەست پێکرانەوەی وتووێژی نێوان بەغداو هەولێر بۆ چارەسەر کردنی کێشە و ناکۆکیی نێوان دەوڵەتی ناوەندی و کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، سێ مەرجی "ڕێزدانان بۆ یاسای بنەڕەتیی ئێراق"، "ڕێزدانان بۆ یەکپارچەیی خاکی ئێراق" و "ڕەت کردنەوەی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق" ڕاگەیاندووە.

 

سەرپەیڤ

Oct 12, 2017 10:01 Asia/Tehran
بۆچوونت