• کوژرانی چواردە داعشی لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای ئێراق بۆسەر پارێزگەی ئەنبار

ژومارێک ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای ئێراق بۆسەر ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا  بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی میسریی یەوموسابع  ، سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێراقی وتی : فڕۆکە جەنگییەکانی سوخۆی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە بە پەلامارکردنەسەر کارگەیەکی بۆمب ئاخنکردنی ترۆمبیلەکان لە گەڕەکی  عوبەیدی  سەربە شاری قائم، چواردە  تیرۆریستی داعشیان کوشت.

پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی  ئێراقی ئەم دواییانە  لە ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار بە ئامانجی  ئامادەبوون بۆ ئەنجامدانی دوائۆپراسیۆن  بە دژی داعش ، پەرەی سەندووە و هێزی ئاسایشی و عەشیرەی ئێراق بۆ ئازاد کردنی پاشماوەی ئەو ناوچانەی لەژێر ڕکێفی داعش دا ماوەتەوە لە پارێزگەی ئەنبار ئامادە دەبن  .

هەرلەم حاڵەدا،  سەرچاوەکانی ئاسایشیی  ئێراق  باسی ڕوودانی  تەقینەوەیەکی تیرۆریستییان کرد لەشاری هیت لە ڕۆژاوای  پارێزگەی  ئەنبار . سومەریە نیووز  وتویەتی  : تەقینەوەی  خۆکوژی شەوی  پێنج شەممە لە چێشتخانەیەک لەشاری هیتی ئەنبار ڕووی دا و بە هۆیەوە  نۆ کەس کوژران و شازدە کەسی دیکەش بریندار بوون  .

Oct 12, 2017 12:03 Asia/Tehran
بۆچوونت