• ڕاگەیاندنی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی  لە ڕۆژاوای  ئێراق

ئەنجومەنی فەرماندەیی شاری هیت لە ڕۆژاوای ئێراق لەبەر تەقینەوەی تیرۆریستی کە کوژراو و بریندار بوونی بیست و پێنج کەسی لێکەوتوەتەوە، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس و بەگێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی سومەریە، محەممەد محەممەدی  سەرۆکی ئەنجومەنی فەرمانداریی شاری هیت لە حەفتا کیلۆمەتریی ڕۆژاوای رومادی،  بەڕاگەیاندنی  ئەم  هەواڵە  وتیشی :  ئەم سێ ڕۆژە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی  ڕووداوە تیرۆریستییەکەیە کە  شەوی پێنج شەممە  ڕووی دا  .

سەرۆکی ئەنجومەنی فەرماندەیی شاری هیت بە سەرەخۆشی کردن لە خەڵکی  شارەکەی داوای لە بەرپرسانی هەواڵگری و ئاسایشی  کرد  هەوڵێکی زۆرتر بدەن بۆ پاراستنی گیانی خەڵک.

شەوی چوارشەممە  خۆکوژێک  پەلاماری  کردەسەر خەڵک لە چایخانەیەک لە ناوچەی دوارەی شاری هیت و لانیکەم  دە کە س کوژران و پازدە کەسیش بریندار بوون .

میدیای ئەعماق  سەربە داعش  شەوی ڕابردوو  بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی گرتە ئەستۆ و ئیدیعای کرد:  پەلاماری کردووەتەسەر هێزەکانی ئێراقی  .

Oct 12, 2017 12:57 Asia/Tehran
بۆچوونت