• عەبادی :هێز لە دژی شارومەندانی کورد بەکارناهێنین

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند : هێز لە دژی کورد و هیچ لایەنێکی دیکەش بەکارناهێنین .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەوە لە فۆرات نیوزەوە،حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هێز لە دژی کورد بەکارناهێنن و ڕاشیگەیاند، ئەرکی ئێمە پاراستنی سەروەریی وڵات و ڕاپەڕاندنی یاسای بنەڕەتی و پاراستنی شارومەندان و بەرژەوەندیی نیشتیمانییە. عەبادی وتوشیەتی: تازە ناگەڕێینەوە بۆ دواوەوە، هەروەها ناگەڕێینەوە بۆ هوتافی تایەفەگەری و وتەگەلێکیش کە لە ئاراستەی  دابەشکردنی وڵات دا بێت. هاوکات عەبادی لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، "پشتیوانی لە هاوڵاتیانی کورد دەکەین هاوشێوەی ئەوەی کە پشتیوانی لە هەموو عێراقیەکان دەکەین و ڕێگە نادەین هێرش بکرێتە سەریان".هەروەها لە پەیامێکی پێشوتردا عەبادى بە کوردانی هەرێمی وتبوو ، ئێوە هاوڵاتیی پلە یەکن، ڕێگە نادەین زیانتان پێبگات و نانمان لەگەڵتاندا بەشدەکەین".

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە ئوردوگاکان دەبێ خر بکرێنەوەو شارومەندان لە کورت ترین ماوەدا بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ئەنبار.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق، دوێنێ لە تویتێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی کورد بانگەشەی ئەوەی کرد کە گوایە  پەیامی مەترسیداریان لە هێزە عێراقییەکان و لەناویاندا پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی پێ گەییشتووە کە خەریکن خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر هەرێم و ڕۆژئاوای کەرکوک و باکوری موسڵ ".

Oct 12, 2017 17:50 Asia/Tehran
بۆچوونت