• پەرەەسەندنی کێشە و ناکۆکی لە کوردستانی ئێراق/ پارتی لە ژێر گوشاری پارتەکانی دیکەی هەرێم

هەواڵەکان لە کوردستانی ئێراقەوە باس لە پەرە سەندنی کێشە و ناکۆکیی ناخۆیی لە هەرێمی کوردستان و گوشاری پارت و کۆتلە سیاسییەکان لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا دەکەن.

هەواڵدەریی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵیی ئاوێنە لە سلێمانی ڕاپۆرتی دا؛ بڵا وبوونەوەی سێ بەیاننامە لە ماوەیەکی کەمتر لە یەک کاژێردا لە لایەن سەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراقەوە سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتیی هاوبەشی ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان بەتایبەت کەرکوک و پێویستیی وەلانرانی نەجمەدین کەریم کە لایەن پەرلەمانی ئێراقەوە لە سەر پۆستەکەی لابراوە، بواری خۆش کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوە یان هەڵپەساردنی ئەنجامی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان لە لایەن یەکێتی نیشتمانییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئاوێنە، ژمارێک ژێدەری سەر بە نووسینگەی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق بەم هەواڵدەرییەیان ڕاگەیاندووە کە ئامادەی جیا کردنەوەی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک لە پارێزگاکانی دیکە و هەڵوەشاندنەەوەی ئەنجامی گشتپرسییەکەن.

هەروەها "پاوێل تاڵەبانی" کوڕی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری خوالێخۆشبووی ئێراقیش ئێوارەی پێنجشەممە داوای لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق کرد کە بگەڕێنەوە سەر پەرلەمانی دەوڵەتی فیدراڵ.

هەروەها دوو پارتی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی ئێراقیش ڕۆژی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بە ئاماژە بەوەی کە ئەم ناوچەیە لە سەروبەندی تووش بوون بە شەڕەوەیە، وشداری داوە بە بەڕێوەبەرانی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی  ئێراق کە هەر هەموویان بەرپرسن بەرامبەر بە هەر کێشە و شەڕێک کە بێتە ئاراوە.

"مەسروور بارزانی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمی کوردستانی ئێراق و کوڕی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم شەوی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ بەشی ئینگلیزیی بی بی سی وتی: "لە هەڵوێستی نگەتیڤی  کۆمەڵگەی جیهانی و ئەمریکا بەرامبەر بە گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان هیوابڕاو بووە و چاوەڕێی ئەوەیان دەکرد ئەگەر داکۆکیان لێ نەکەن لانیکەم نەیاریان نەبن."

Oct 13, 2017 13:45 Asia/Tehran
بۆچوونت