• بەدرۆخستنەوەی دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئێراق لە باشووری کەرکووک

سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق دەسپێبوونی هەرچەشنە ئۆپراسیۆنی سەربازی لەباشووری کەرکووکی بەدرۆخستەوە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزە ئێراقییەکان ئەمڕۆ هەینی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هیچ چەشنە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەلایەن هێزە ئێراقییەکانەوە لەباشووری کەرکووک لە باکووری ئەو وڵاتە دەس پێ نەکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە میدیا کورد زمان و رۆژاواییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی سەربازی هێزە ئێراقییەکان لەباشووری کەرکووکیان ڕاگەیاندو ئیدیعایان کرد کە هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پێش گرتن بە شەڕ و پێکدادان لە کەرکووک، چوونەدەر.

لەهەمان کاتدا، هەواڵدەریی سپۆتنیک ڕاپۆری دا؛ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق فەرمانی دا کە هێزەکانی پۆلیسی فێدراڵی ئێراق هەتا ٤٨ کاژێری داهاتوو بەشداری ئۆپراسیۆنی سەربازی لە شاری کەرکووک نەبن.

کەرکووک، لە گرینگترین ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق و حکومەتی بەغدایە.

Oct 13, 2017 16:16 Asia/Tehran
بۆچوونت