• وەزیری ناوخۆی ئێراق: جێگیرکرانی هێزە ئێراقییەکان لەگردووپەڕی کەرکووک، هاوپێوەندە بە ئۆپراسیۆنی دوای داعش

وەزیری ناوخۆی ئێراق وتی: ئەوەی وا لەکەرکووک دەکرێ، هاوپێوەندە بە پرسی گەڕانەوەی هێزە ئێڕاقییەکان بۆ جێ بەجێ کردنی قۆناخی پاش لەناوبردنی داعش.

بەپێی ڕاپۆری سومرییە نیوز، قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی ئێراق، ئەمڕۆ هەینی لەبەیاننامەیەکدا بوونی هەرچەشنە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە کەرکووکی ڕەت کردەوەو ڕایگەیاند: هیچ چەشنە ئۆپراسیۆنێک لەو پاریزگایە ئەنجامی نەگرتووەو هەڵمەتی جێگیرکرانی دووبارەی هێزەکانی پۆلیسی فدراڵی ئێراق ، هاوپێوەندە بە ئۆپراسیۆنی کۆتایی هاتنی داعش لە کەرکووک و قۆناخی دوای داعش.

ئەعرەجی وتی: ئەو ئۆپراسیۆنە لەدرێژەی ئۆپراسیۆنێکدایە کە دەبوو بەرلە نۆهەمی ژۆئەنی ساڵی٢٠١٤دا ئەنجاممان دابا.

پێشتر فەرماندەری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراقیش بوونی هەرچەشنە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە باشووری کەرکووکی ڕەت کردەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، چەند کاژێر لەوەپێش، هەواڵی ڕەوانەکرانی هەزاران پێشمەرگە بۆ شاری کەرکووکیان ڕاگەیاندووە.

ناردنی ئەو هێزانە پاش بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرگەلێک لەمەڕ بڕیاردانی حکومەتی ئێراق بۆ دەسپێکردنی ئۆپراسیۆنێک بەئامانجی گرتنەدەستی کۆنترۆڵی ئەو شارە گرینگە خاوەن نەوتە، ئەنجامی گرتووە.

Oct 13, 2017 17:41 Asia/Tehran
بۆچوونت