• ئازادی  شەش گوند لە ڕۆژئاوای ستانی ئەنباری عێراق

سەرچاوەیەکی سەربازی لە ستانی ئەنبار ڕایگەیاند هێزە عێراقییەکان شەش گوندیان لە رۆژئاوای ستانی ئەنبار ئازاد کردووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ڕۆژی  دووشەممە هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە سومەریە نیوز، ئەو سەرچاوە سەربازییە عێراقییە وتی: ئەو شەش گوندە ، بریتین لە گودنەکانی " ئەلبەیزە"،" ئەلعەرەبیە" ،" حەلجەعبەریە" ،" میلیلی" و " ئەلرومیە" لە رۆژئاوای شاری " ڕاوە" هەڵکەوتوو لە ٢٣٠ کیلومەتری ڕۆژئاوای "رۆمادی" ناوەندی ستانی ئەنبار دایە .

ئەم سەرچاوە عێراقییە کە داوای کرد ناوی لەقاو نەدرێت وتیشی: هێزە عێراقیەکان  لە دووهەمین حەوتەی بەردەوام خەریکی  ئازادکردنیی  ناوچەکانی ڕۆژئاوایی ستانی ئەنبار لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعشن و توانیویانە شاری قائیم و هەموو ناوچەکانی سەر بەوان ئازاد بکەن وئامادەی ئازادکردنەوەی "ڕاوە" لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعشن. هەوڵی دیکە ئەوەیە کە ، پێشڕەوی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی و هێزە عێراقییەکان لە دوو لای سنووری عێراق و سوریا لە بوارگەکانی " ئەلقائیم"-" ئەلبووکەماڵ" تا بوارگەی " ئەلوەلید"- " ئەلتەنەف" لە دوو لا، بووەتە هۆی بەتال بوونیی هێلی سنووری لە ترۆریستانیتەکفیری داعش.

سوپای سوریا و هێزەکانی مێحوەری خۆڕاگری چوار شەممەی ڕابردوو شاری " بوکەمال" لە ستانی " دەیرۆزوور" (ڕۆژهەڵاتی سوریا) لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ئازاد بکەن .

Nov 14, 2017 11:24 Asia/Tehran
بۆچوونت