• نەیاریەتیی لەگەڵ بەشداری نوێنەرانی جیایی خواز لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق

نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق وتی : نوێنەرانی خەڵک، ڕازی نین لەگەڵ ئامادە بوونی نوێنەرانی جیایی خواز لە کۆبوونەوەکانی داهاتویی پەرلەمان دا .

"مەنسور ئەلبەعیجی" نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری «عین العراق نیوز» بە  ئاماژە دان بە ناساندنیی پێنج کەس لە نوێنەرانی جیایی خوازی کورد لە لایەن کۆمیسیۆنی تایبەتی پەرلەمان وتیشی:  نوێنەرانێک کە بروایان بە سەروەری عێراق هەیە،خوازیاری دەرکردنیی نوێنەرانی جیایی خوازانن لە پەرلەمان.

ئەلبەعیجی هەروەها لە دادئەستێنی گشتی عێراق داوایکرد، دژی "مەسعوود بارزانی" سکاڵابەرزکاتەوە .

 هەندێک لەمەو بەریش "عواتێف نەعمە" نوینەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی  عێراق لە سەر دەرکردنیی نوێنەرانی لاگری جیایی هەرێمی کوردستان لە عێراق لە پەرلەمان و بێ وەری کردنی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق لە پۆستەکانی وەزارەتی وبەرەبەشی لە سەدا ١٧ بووجەی گشتی دەوڵەت جەختیکردبوو .

 کۆپرسی جیایی لە کوردستانی عێراق کەلەسەر پێداگری مەسعوود بارزانی لە سیپتەمبەری ئەمساڵ بەڕێوە چوو، ئالۆزی وناکۆکیی لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستانی عێراق زۆرتر کرد.

 

 

Nov 14, 2017 13:00 Asia/Tehran
بۆچوونت