• عەبادی: دەوڵەتی ناوەندی بوارگەکانی سنووریی کوردستان وەردەگرنەوە

سەرۆک وەزیرانی ئێراق، شەوی چوارشەممە پێداگری کرد : دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق بێ توندوتیژی و پەرەی ناکۆکی، بوارەکانی سنووری باکووری ئەم وڵاتە لە ناوچەی هەرێمی کوردستان وەر دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەیدەر عەبادی وتی :  دوای کشانەوەی ئیدارەی خۆجێیی  هەرێمی کوردستان لە ڕەشنووسی  ڕێککەوتنی ئەم دواییە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی،  بەغدا چاوەڕوانی  بڕیاری هەولێر  نامێنێتەوە و  هەوڵی پێویست  لەسەر بوارگەکان دەدات.

 دەوڵەتی بەغدا  بە ئامانجی  پاراستنی  ئەم وڵاتە  خوازیاری ڕادەستکرانی  ئیدارەی بوارگەکانی  سنووریی باکووری ئێراق بە بەغدایە.

سوپای ئێراق  و پولیسی فیدراڵی ئەم وڵاتەش لەشازدەی ئوکتوبەرەوە بەمەبەستی  جێبەجێکرانی پەسەندکراوەکانی پەرلەمان و دادگەی  یاسای بنەڕەتیی ئێراق بۆ کەرکووک نێردران و توانیان کۆنترۆڵی ئەم وڵاتەیان  بە دەستەوە بگرن.

 هێری پێشمەرگەی  هەرێمی کوردستان  ژووئەنی ساڵی 2014 بە کەڵک وەرگرتن لە ڕەوشی ئاڵۆز و بشێوی  لەبەر پەلاماری تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق بە دی هاتبوو، بەشگەلێک لە پارێزگەی کەرکووک لەوان کێڵگەکانی نەوتی ئەم پارێزگەیەیان  بەدەستەوەگرتووە  .

ئامادەبوونی نایاسایی  هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق لە کەرکووک لە حاڵێکدا بوو کە بەڕێوەچوونی کۆپرسی  لەسەر جیابوونی هەرێمی کوردستانی ئێراق،  ناکۆکی نێوان  بەغدا و هەولێر  دوو ئەوەندە کردووە  .

ریفراندومی  جیایی سەرباری نەیارەتی جیهانی و کاردانەوەی توندی  دەوڵەتی ئێراق ڕۆژی دووشەممە  بیست و پێنجەمی سپتەمبەر لەسەر  پێداگری مەسعود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو  .

ئەم هەوڵەی بارزانی بنپێکردنی  دەستووری ئێراقە .

ڕێکخراوی  نەتەوەکان، وڵاتانی ناوچە، ئەورووپا و ئەمریکا  ئەم کارەی بارزانیان ئیدانە کرد و لەسەر پاراستنی یەکێتی و سەروەری خاکی ئێراق  پێداگرییان کردووە.

Nov 15, 2017 09:52 Asia/Tehran
بۆچوونت