• عەبادی: هێزەکان بۆ ئازاد کردنی ناوچەکانی سنووریی ساڵی 2003  ئامادەن

سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند : هێزی ئێراقی بۆ ئازاد کردنی ناوچە سنوورییەکان کەلە ساڵی 2003 ی دەوڵەت نەچووەتە ئەوێ، ئامادەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، حەیدەر عەبادی  سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتاردانێک دا پێداگری کرد :  دەوڵەت هەتا  ئەبەد  چاوەڕوان نامێنێ  هەتا کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بوارگەکان ڕادەست بکەن  بەڵکوو خۆیان هەوڵ دەدات.

عەبادی پێداگری کرد  بەغدا  پێبەندی دانی مافی  فەرمانبەرانی  هەرێمی کوردستانە  .

سەروک وەزیرانی ئێراق بە ئاماژەدان بە پێبەند بوون بە نرخی نەوت  وتی  :  هەرچەشنە چاکسازییەک بێ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی  ناتوانێ  و هیچ کارێکی پێ ناکرێت  .

عەبادی هەروەها باسی ئامادەیی هێزی ئێراقی کرد بۆ ئازاد کردنی ڕۆژاوای پارێزگەی  ئەنبار لە دەستی داعش  .

عوسمان غانمی،  سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی  سوپای ئێراق  شەممەی حەوتەی ڕابردوو دوای  کۆبوونەوەی شاندی سەربازیی ئێراق و  هێزی پێشمەرگە  لە بنکەی نەینەوا   لەسەر پێویستی کشانەوەی هێزی پێشمەرگە  بۆ سنورەکانی ساڵی 2003  پێداگری کرد بوو  .

ناکۆکی نێوان  هەرێمی کوردستانی ئێراق و دەوڵەتی بەغدا بە بەڕێوە بردنی   ریفراندۆمی کوردستان  لە ڕوژی بیست و پێنج ی سپتەمبەر پەرەی سەند  .

بە شکستی ئەم ریفراندۆمە، دەوڵەتی ئێراق  خوازیاری  دانەوەی   ناوچە  ناکۆکی لەسەرەکان بە بەغدا بەپێی دەستووری ئەم وڵاتەیە.

Nov 15, 2017 09:54 Asia/Tehran
بۆچوونت