• حەمام حەمودی: ئەمریکیەکان سەرناکەون ئێراق وسووریا پارچەپارچەبکەن

سەرۆک ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق وتی: ئەمریکیەکان لەپێناوی جیا کردنەوەی ناوچەکوردنشینەسووریەکان لە سووریان بەڵام هەربەوجۆرە کە نەیانتوانی هەرێمی کوردستان لە عێراق جیا بکەنەوە ، لەبارەی سووریایش سەرناکەون.

"حەمام حەمودی" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق ئەمرۆ سێ شەممە دوای دیدار لەگەل عەلی ئەکبەری وەلایەتی " ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی لە تاران ، لەناوکۆڕی هەواڵنێران ، لەبارەی  جیا کردنەوەی ناوچەکوردنشینەکانی عێراق و سووریا وتی: ئەمریکا لە پێناوی ئەوەیە هەتا عێراق بەسێ ناوچەی کوردنشین ،سوننی نشین وشیعەنشین پارچە پارچە بکات. حەمودی بە ئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی لە عێراقیس وتی: هاوپەیمانی نیشتمانی عێڕاق ڕای ئەمەیە کە یاسای هەڵبژاردنەکانی وڵات کەم وکوڕی هەیە کەوایە دەبێ ئەم هەڵبژاردنانە وەدوا بکەوێت هەتا بە پێی یاسای بنەڕەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووبەڕێوەبچوێت. سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێڕاق لە بارەی دیداری خۆی لەگەڵ ولایەتی یش ڕایگەیاند : لەم دیدارەدا دۆخی عێراق دوای سەرکەوتن لە بەرانبەر داعش ، ڕیگاکانی پەرەی پێوەندی تاران وبەغدا لە بوارەکانی ئابووری ، کەڵک وەرکردن لە ئەزمونەکانی ئێران، دەروری دەوڵەتی عێراق لە بەدی هاتنی هاودڵی زۆرتر لە ناوچە وبڕیاری دوناڵد ترامپ بۆ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس ، لێک درایەوە. عەلی ئەکبەری ولایەتی ڕاووێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی یش لەناوکۆڕی هەواڵنێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە مێحوەری خۆڕاگری لە یەکپارچەیی سووریا پشتیوانی دەکات وتی: ئاواتی ئەمریکیەکان بۆ جیا کردنەوەی ناوچەکوردنشینە سووریەکان لە سووریا بەدی نایەت. ولایەتی هەروەها بە ئاماژەدان بە پەسەن کراوی ئەم دواییەی ئەنجومەنی عێراق لە بارەی قودس وپیداگری ئەم ئەنجومەنە لە مەڕ ئەمەکە قودس پێتەختی هەمیشەیی فەلەستینە ڕایگەیاند : نوێنەرانی ئەنجومەنی عێراق بە پەسەن کردنی وەها گەڵاڵەیەک لەگەڵ بڕیاری ئەم دواییەی ترامپ لەمەڕ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلابیبەوە بۆ قودس نەیارەتیان دەربڕی. حەمام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئێراق بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئەمنیەتی تاران بۆ ئێران سەفەری کردووە ، ئەم کۆنفرانسەی ڕۆژی دوشەممە بە بەشداری کاربەدەستانی سیاسی، ئەمنیەتی وتوێژەرانێک لە چل ونۆ وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ

Jan 09, 2018 17:56 Asia/Tehran
بۆچوونت