• جەختکردنی دووبارەی عەبادی لە سەر بەڕێوەبردنیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق لە کاتی دیاری کراو دا

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە لە سەر بەڕێوە چوونیی هەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە کاتی دیاریکراو دا .

 بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە شومەریە نیوز، " حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق  رۆژی رابردوو (سێ شەممە ) جاریکی تر ڕایگەیاند : ئیمە ئیزنی  وێرانیی هەمدیسانی وڵات نادەین و هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراو دا بەڕێوە دەچێت .

 " حەیدەر عەبادی"  رۆژی یەکشەممە ٧ ژەنیڤەری یش لە دیداری لەگەڵ  سەرۆک و ئەندامانی کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی  هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەبارەت بە بەڕێوە بردنیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە کاتی دیاری کراو دا جەختیکردبوو.

 بەر پرسە عێراقییەکان ڕایانگەیاندبوو ، هەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانی  وئەنجوومەنی شار ١٢ مانگی مای داهاتوو لەم وڵاتە دا بەڕێوە دەچێت.

 سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها  بائاماژە دان بە وەی کە ، دەوڵەتی  ناوەندی  و نەک پارتەکان، لەسەر یانە مووچەی فەرمانبەرانیی هەرێمی کوردستانی عێراق بدەن جەختیکرد: ژاربەدەستانی کوردستانی عێراق لە وادەو وبەلینی خۆیان دا جیددی نین.

 "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی  عێراق حیوتەی ڕابردوو یش ڕایگەیاندبوو ، دەوڵەتی عێراق ئەرکمەندە بۆ دانیی مووچەی فەرمانبەران و ئەم مووچەیانە دوای لێکدانەوەی پێویست ڕادەستی فەرمانبەران دەکەینەوە .

 هەرێمی کوردستانی عێراق لە سێ ساڵی رابردوو وێڕای دانیی ناو بەناوی مووچەی کارمەندان، دەستی داوەتە کەمکردنەوەی لە سەدا ٧٠ مووچەی کارمەندان لە بەشە جۆر بە جۆرەکان دا کە ڕەخنەی  بەربڵاوی نیو خۆیی و کۆبوونەوەی ناڕازییانەی لێکەوتەوە .

سەرپەیڤ

Jan 10, 2018 10:43 Asia/Tehran
بۆچوونت