• هەڵمەتی هێزە ئێراقییەکان بۆ پاکتاوکردنی داعشییەکان لە باشووری مووسڵ

سەرچاوە سەربازییەکانی ئێراق ڕایانگەیاند، ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ پاکتاوکردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەگەلێکی باشووری مووسڵ لە قەراخ ڕووباری دیجلە دەس پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە "رای الیوم"، عەبدوسەلام جبوری لە فەرماندەرانی سوپای عێراق ڕایگەیاند: تەکاوەر و هێزە تایبەتییەکانی سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی نەینەوا و هێزەکانی پۆلیس بەداکۆکیی یەکەی تۆپخانە، ئۆپراسیۆنێکی بۆ پاکتاوکردنی ناوچەی ئەلبووسەیف لەباشووری مووسڵ دەس پێ کردووەو پەلاماری ئاسمانی وتۆپخانەییان بەر لە هێزەکانی پیادە ، لەدژ تیرۆریستانی داعش ئەنجام دا.

سەعد حەمید زابت لە فەرماندەرانی پۆلیسی عێراقیش باسی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی تەکاوەر لە حەویجە یارمەجە لەباشووری رۆژهەڵاتی مووسڵی کردو وتی: هێزە عێراقییەکان لە هەڵمەتێکی دژ بەداعش لە قەزای حەمام ئەلعەلیل لەباشووری مووسڵ توانیان شەش داعشی بکوژن.

لە٣١ی ئاگۆستی٢٠١٧ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پارێزگای نەینەوا لەبوونی داعش بەتەواوەتی ڕزگار کرا بەڵام پاشماوەکانی داعش و تۆڕە شاراوەکانی تەکفیری هێشتا لە هەندێ ناوچەی ئەو پارێزگایە ئامادەن.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزە ئاسایشییەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ئۆپراسیۆنی پشکنین لە ناوچەی ئەلشەعب لەباکووری رۆژهەڵاتی بەغدایان دەسپێکرد، و توانیان بەهۆیەوە، بڕێکی زۆر چەکەمەنی و کەرەستەی جەنگی جۆراوجۆری داعش بدۆزنەوە.

بەبڕوای کارناسان و پسپۆرانی پرسە ئاسایشییەکان، قۆناخی شکست هێنانی تیرۆریستان تەنیا بە سەرکەوتنی سەربازی نایەتەدی، بەڵکوو دەبێ  بە هەڵمەتی هەواڵگری و ڕاوەدوونانی ئەو تیرۆریستانەی لە شەڕ هەڵاتوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەوان، سەرکەوتنی تۆکمە کرد.

 

Jan 13, 2018 18:54 Asia/Tehran
بۆچوونت