• هاوپەیمانیی هاوبەشی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، ڕێکخراوی بەدر و ئەنجومەنی باڵا لە هەڵبژاردنەکاندا

ژێدەرێکی ئاگاداری ئێراقی ڕایگەیاند ؛ سەرۆک وەزیران، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق بە ڕێبەرایەتیی حەیدەر عەبادی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە هاوپەیمانییان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ئەم ژێدەرە ئاگادارە ئێراقییە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا لەگەڵ "هادی عامەری" بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و "شێخ هەمام حەموودی" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی هاوبەش (بە ناوی هاوپەیمانیی نەسر) لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەشداری دەکەن.

ئەم هاوپەیمانییە حەیدەر عەبادی وەکوو ڕێبەری خۆی هەڵبژاردووە و ئامانجیشی لە هاوپەیمانی کردن لەگەڵ "هادی عامری" و "شیخ هەمام حەموودی" چاکسازی لە ڕەوتی سیاسیی ئێراق و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە.

هاوکات؛ هاوپەیمانی نەسری ئێراق بە ڕێبەرایەتیی حەیدر عەبادی ڕایگەیاند: ئامادەی پێشوازی لە هەموو هێزی سیاسیی ئێراقە بۆ ئەوەی ڕێگا و ڕێکاری نوێی سیاسی ببیننەوە بۆ بنیاتنانەوەی ناوەندەکانی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی .

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق بڕیارە ١٢ی مانگی مەیی ٢٠١٨ بەڕێوە بچێ. "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەردەوام جەختی کردووە لە سەر بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کاتی دیاریکراودا. هەندێ لایەن هەوڵ دەدەن هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق بخەنە دواوە.

سەرپەیڤ

Jan 14, 2018 08:27 Asia/Tehran
بۆچوونت