• ڕەخنەگرتنی نووری مالیکی  لە هەوڵەکان بۆ وەدواخستنی  هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای ئێراق وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەوڵەکان بۆ وەدواخستنی کاتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ، لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنە لە کاتی دیاریکراودا پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر،  نووری مالیکی  سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی  یاسای ئێراق  ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند:  هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە کاتی دیاریکراو  واتە  دوازدەی مانگی مەی  ساڵی 2018 بەپێی  یاسای بنەڕەتی بەڕێوە دەچێت  .

بەرلەمە نووسینگەی  نووری مالیکی  هەواڵی بڵاو کراوە سەبارەت بە بڕیاری ناوبراو  بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نائاسایی وەدرۆ خستەوە.

هەرلەم حاڵەدا ، پارتی دەعوەی ئێراق  ڕایگەیاندووە  کە لە پێناو  پارت  دا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەشداری ناکات و ئەندامانی ئەم پارتە دەتوانن لە پێناو هاوپەیمانی دیکە و یان بەشێوەی تاکەکەسی  لە هەڵبژاردن خۆیان بکەنە بەربژار  .

دوای ئەم بەیاننامەیە ،  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق و نووری مالیکی  کە هەر دووکیان  لە ڕێبەرانی پارتی دەعوەی ئێراقن، بڕیاریان  دا  کە لیستەکانیان  ڕادەست بکەن.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتووی ئێراق  ، داڕشتی کابینە، سەرۆک وەزیران و هەروەها سەرۆک کۆماری و سەرۆکی پەرلەمان  دیاری دەکرێن.

Jan 14, 2018 12:34 Asia/Tehran
بۆچوونت