• شێوازی بەشداری کردنی پارتەکانی  هەرێمی کوردستانی ئێراق لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئێراق دا

نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند: زۆربەی پارتەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی تاک و تەرا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دا بەشداری دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، زانا سەعید ڕۆستایی نوێنەری کۆمەڤی ئیسلامیی لە پەرلەمانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە پارتە کوردستانییەکان بە شێوەی جیاو تاک و تەرا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی بەردەم دا بەشداری دەکەن، وتیشی: هاوپەیمانیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن دا تەنیا لە پارێزگای کەرکوک دا ئەنجام دەگرێت.

زاناڕۆستایی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پارتەکانی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری و کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریان داوە کە لەگەڵ بڕێک لە لایەنەکانی دیکەدا لە سەر لیستێکی هاوبەش لە هەڵبژاردن دا بەشداری بکەن وتیشی: لایەنە کوردستانییەکانی دیکە لە ناوچە کێشە لە سەرەکان و هەروەها لە پارێزگاکانی نەینەواو دیالەو سەلاحەددین ڕەوشتێکی وەک هەرێمی کوردستانیان هەیەو بە شێوەی جیاجیا بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن.

هادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی یەکگرتوی ئیسلامیی  کوردستانیش باسی بەشداریی سەربەخۆی لایەنەکەی کردووە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لە 12ی مای 2018 دا.

ناوبراو وتووشیەتی: یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان خوازیاری بەشداریی پارتە کوردستانییەکان بە لیستێکی هاوبەشەوە لەو ناوچانەدا بوو کە ماددەی 140 دەیانگرێتەوە، بەڵام لە بەر بە ئاکام نەگەییشتنی هەوڵی پێکهاتنی هاوپەیمانییەکی کوردستانی بڕیاریان دا بە جیا بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.

بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە یوسف موحەممەد وەکوو سەرۆکی لیستی هاوبەشی هەڵبژاردنی سێ پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکەی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاری کرا.

وریا موحەممەد بەرپرسی کاروباری مافەوانیی هاوەپەیمانیی نیشتیمان بە تۆڕی میدیایی گۆڕانی ڕاگەیاند: یوسف موحەممەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکایەتیی پێڕستی هاوپەیمانیی نیشتیمان لە هەڵبژاردنەکانی عێراقی گرتووەتە ئەستۆ. بزوتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری و کۆمەڵی ئیسلامی بە ایستێکی هاوبەشەوە بە ناوی هاوپەیمانیی نیشتیمانی بەشداریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک و نەینەواو دیالەدا دەکەن.

 

Jan 14, 2018 17:30 Asia/Tehran
بۆچوونت