• جەختی حەکیم و عەلاوی لەسەر پاراستنی ئاسایشی سیاسی  لە هەڵبژرادنەکانی داهاتووی  ئێراق

سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی ئێراق و ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕۆژی دووشەمە پێکەوە دیداریان کرد و جەختیان کرد لەسەر گرینگایەتی هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و پێویستی پاراستنی ئاسایشی سیاسی .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا  عەمار حەکیم و ئەیاد عەلاوی هەرەها سەبارەت بە  هەوڵدان  بۆ  پاراستن و درێژەی سەرکەوتنەکان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی  هێزمەند کە بتوانێ ببێتە هۆی باشتر بوونی  بارودۆخی  ئابووری و پێشکەوتنی  وڵاتەکەی  باس و وتووێژیان کرد . هەڵبژرادنەکانی  پەرلەمانیی ئێراق بڕیارە  12  مانگی  مای  2018 بەڕێوە بچێ . 27  هاوپەیمانیی   هەڵبژرادنەکان  کە بریتیە  لە 143 پارت  هاوڕێ لە گەڵ پارت و کەسایەتیە   سەربەخۆکان لەو هەڵبژرادنە  پێکەوە کێبەرکێی دەکەن .

Feb 13, 2018 10:02 Asia/Tehran
بۆچوونت