• بڕانەوەی بیست و یەک ساڵ زیندان بۆ وەزیرێکی پێشووی عیراق

دادگایەکی عیراقی، سزای 21 ساڵ زیندانی بەسەر وەزیری پێشووتری بازرگانی حکومەتی عیراقیدا سەپاند، بەهۆی "کەمتەرخەمی و قۆستنەوەی پۆستەکەی بۆ کاری تایبەتی."

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ماڵپەڕی  خەندان  دادگا ێراقیەکە  ؛لە سێ دۆسییە، لە کۆی هەشت دۆسیەی گەندەڵی کە لەسەری کراونەتەوە، سزای بەسەر ٢١ ساڵ زیندانی بەسەرعەبدولفەلاح سودانی وەزیری بازرگانی پێشووی عێراق سەپاند. دۆسییەکان بریتیبوون لە دوو دۆسیەی کەمتەرخەمی لە کاروبارەکانیدا، هەروەها دۆسیەیەکی دیکەی بریتیبووە لە قۆستنەوەی پۆستەکەی بۆ کاروباری تایبەتی خۆی.سودانی، سەر بە حزبی دەعوەی عیراقییەو لەساڵی 2005 وەک ئەندامی کۆمەڵەی نیشتمانی عیراقی هەڵبژێردرا. دواتر کرا بە وەزیری پەروەردە لە حکومەتەکەی ئیبراهیم جەعفەریدا، دواتریش پۆستی وەزیری بازرگانی وەرگرت.لەساڵی 2009، عەبدولفەلاح سودانی دەستی لە پۆستی وەزیری کێشایەوەو لەفڕۆکەخانەی بەغدا لەکاتێکدا دەیویست عیراق بەجێبهێڵێت، دەستگیرکرا، بەڵام دواتر لەو کاتەی بەکەفالەت ئازادکرابوو، وڵاتی جێهێشت.

 

 

 

 

 

Feb 13, 2018 10:09 Asia/Tehran
بۆچوونت