• بنیاتنانەوەی ئێراق پێویستی بە یارمەتی جیهانیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق وتی: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ یارمەتی ئێراق بدات بۆ بنیاتنانەوەی شارە کاول کراوەکان بە هۆی شەڕی دژی تڕوڕیستان .

 ئەحمەد  ئەلمەحجوب  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئێراق  ڕۆژی دووشەمە  لە وتووێژ  لە گەڵ  کاناڵی تەلەفیزیونی  ئەلحەدس  بە دەربڕینی  ڕەزامەندی  لە ئامادە بوونی  کۆمەڵگای جیهانی لە کونفڕانسی  بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە  سەبارەت بە ڕاکێشانی سەرمایەنانەوە لەو کۆنفڕانسە خۆشحاڵی خۆی دەربری . کونفڕانسی نێونەتەوەیی  بنیاتنانەوەی  ئێراق لە 12  هەتا 14 فێڤریە ی 2018  بە  میوانداریەتی  کوەیت بەڕێوە دەچێ .   نوێنەرانێک  لە زیاتر لە 70 وڵاتی جیهان نزیکەی  دو هەزار کۆمپانیای  سەرمایەنانەوە لە وڵاتانی جۆراوجۆر    لە  کونفڕانسی  بنیاتناوەی  ئێراق لە کوەیت  بەشدارن  .  ئەلمەحجوب  سەرمایەنانەوەکانی  داهاتوو  لە ئێراقی لە سەر ڕەوتی گەشەی واقعی  ئەو وڵاتە  بە جێی هیوا زانی و وتی : خەسارگەلی قورس لە شارە   کاول کراوەکان بە تایبەت  شاری مووسڵ و پارێزگاکانی سەلاحەدین و ئەنبار   پێویستیان بە لاگری  خێرا بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانەکان و دانی  خزمەتگوزاری  سەرەکی هەیە  تا دۆخی  گەڕانەوەی بە تەواوی  دانیشتوان فەراهەم بکرێت .

سەرپەیڤ

Feb 13, 2018 13:42 Asia/Tehran
بۆچوونت