• سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو کوەیت کەوتە ڕێ

حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ سێ شەممە بەمەبەستی بەشداربوون لە جڤینی بنیات نانەوەی عێراق بەرەو کوەیت کەوتە ڕێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ بەگێڕانەوە لە سومرییە نیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە چالاکییەکانی وەبەرهێنان لە عێراق کە ژووری پیشەسازی و تیجارەتی کوەیت، ڕێکی خستووە، لەچوارچێوەی چالاکییەکانی دووهەم ڕۆژی جڤینی نێودەوڵەتیی کوەیت بۆ بنیات نانەوەی عێراق دەس پێ کرا.

هەرلەوئاراستەدا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بەمەبەستی بەشداربوون لە جڤینی بنیات نانەوەی عێراق، بەغدای بەرەو کوەیت جێهێشت.

جڤینی نێودەوڵەتیی کوەیت بۆ ئاوەدان کردنەوەی عێراق کە دانیشتنی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەئاراستەیدا، بەڕێوە چووە، لە١٢هەتا١٤ی فێڤرییە بەهاوبەشیی ژمارێک لە وڵاتانی پاڵپشتی دراڤی، ڕێکخراوە نێودەوڵەتی وناوچەییەکان بەسەرۆکایەتی پێنج گرووپ و وڵات لەوان ، یەکێتی ئوروپا، عێراق، کوەیت، ڕێکخروای نەتەوەکان وبانکی جیهانی بەئامانجی لەبەین بردنی ئێش و ئازار و مەینەتێک کە بەملوێنان ئاوارەو زیاندیتووی عێراقی لەشەڕی دژبە تیرۆریزم، بنیات نانەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان لەچنگ تیرۆریزم و داکۆکی لەو ناوچانەی پێویستیان بەیارمەتی هەیە، بەڕێوە دەچێ.

Feb 13, 2018 16:36 Asia/Tehran
بۆچوونت