• جڤینی نێودەوڵەتیی کوەیت بۆ بنیات نانەوەی ئێراق

بۆ بنیات نانەوەی ئێراق ١٠٠ملیارد دۆلار پێویستە.

سەلمان ئەلجەمیلی وەزیری پلاندانانی عێراق لە جڤینی نێودەوڵەتیی بنیات نانەوەی عێراق و کۆکردنەوەی یارمەتییەکان کە لە دوێنێوە لە کوەیت دەس پێ بووە، وتی: دەبێ سەقام و هێمنی لەوڵاتدا جێگیربکرێ و ژێرخانەکان ئامادە بکەین هەتا بوار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان خۆش بکرێ لەو دانیشتنەدا کە هەتا سبەی بەردەوامە، جگە لە وڵاتانی یارمەتیدەر، نوێنەرانێک لە بەش وکەرتە تایبەتییەکانیش بەشدارن.

مستەفا ئەلهیتی سەرۆکی سندوقی بنیات نانەوەی عێراقیش لەو دانیشتنەدا وێڕای پێداگریی لەسەر بنیات نانەوەی ژێرخانەکان لە وڵاتەکەی وتی: زیاتر لە١٣٨هەزار ماڵ لە عێراق زیانیان پێ گەیشتووە کە نیوەیان بەتەواوەتی لەبەین چووەو زیاتر لە دوو و نیو ملوێن عێراقیش ئاوارە بوون. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بنیات نانەوەی عێراق بە پرسێکی پێویست و دروست دەزانێ و جەخت دەکا لەسەر پێویستیی هاوبەشیی ڕاست بێژانەو بێ مەرجی کۆمەڵگای جیهانی لەو بنیات نانەوەدا. هاوکات لەگەڵ ئەو دانیشتنە، پێشانگایەکی تەکنۆلۆژیا نوێکانی چێکراوی پسپۆرانی ئێرانی لە بەغدا بەڕێوە چوو.

Feb 13, 2018 18:21 Asia/Tehran
بۆچوونت