•  دیداری گوتریش لەگەڵ مۆگرینی  لە کوەیت/

" ئانتیو گوترش" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و " فیدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا، شەوی چوار شەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی بنیات نانەوەی عێراق لە کوەیت پێکەوە دیداریان کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، دەزگەی پێوەندیی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا(EEAS) لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، " مۆگرینی" و "گوتریش" لەم دیدارە  لە بارەی مەسەلە جۆر بە جۆرەکان لە وان جێبەجێبوونی بەرجام باس و ڕاوێژیان کردووە .

 مۆگرینی  هەروەها  رۆژی سێ شەممە لە کوەیت  لەگەڵ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی  ئێران  دیدار  و وتووێژی کرد . بنیات نانەوەی عێراق و جێبەجێبوونیی بەرجام  تەوەری  سەرەکی وتووێژەکان بووە لەم دیدارە دا.

ڕێککەوتنیی ناڤۆکی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک( بەریتانیا ، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە بەڵام  دەولەتی ئەمریکا وەکوو یەک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە ڕێگای جێبەجێکرانی بەرجام پەیمان شکێنی  دەکات.

"دۆنالد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی لایەنەکانی دیکەی بەرجام ، بەرنامەی کردەوەی هاوبەشی وەک ڕێککەوتننامەیەکی سامناک زانیوە و خوازیاری تێکدانیی بووە ، بەڵام کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و تەنانەت زۆرێک لە کاربەدەستە ئەمریکاییەکان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری  ئەمریکان.                                     

 

 

Feb 14, 2018 11:50 Asia/Tehran
بۆچوونت