• کاربەدەستێکی عێراقی : یازدە هەزار عێراقی هەروا بێسەروشوێنن

کاربەدەستێکی پۆلیسی عێراق رۆژی یەکشەممە بە هەواڵدەریی ئاڵمانی گوتووە : سەرباری رزگارکرانی شاری موسڵ لە ژێر چنگی داعش ، ئێستاش یازدە هەزار عێراقی بێسەروشوێنن.

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرهەنگ باسم عەلی حەجار فەرماندەی پۆلیسی پارێزگەی نەینەوا جەختی کردەوە : داعش لەساڵی 2014 دا و دوای کەوتنی موسڵ ، زیاتر لە یازدە هەزار کەسی مەدەنیی گرت کە زۆربەیان لاوان ، تاقمێک کە تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە .

ئەلحەجار لەم بارەوە جەختی کردەوە : سەرباری ئەوەی کە حکومەت و هێزە ئاسیشیەکانی عێراق دوای رزگارکرانی موسڵ لە چنگی داعش ، هەموو ژێرزەمینە نهێنیەکان ، تونێلەکان و ناوەندەکانی جێگیربوونی ترۆریستانیان پشکنیوە و تەرمی سەدان هەزار کەس بەدەست هاتووە ، بەڵام هەرواش هیچ نیشانەیەک لەو بێسەروشێنانە لە دەست دانیە .

حەیدرە عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق 9 ی ئەیلوولی 2017 ، بە فەرمی رزگارکرانی بە تەواوەتی خاکی ئەم وڵاتە لە دەس داعش و سەرکەوتنی گەورەی راگەیاند .

Mar 12, 2018 09:32 Asia/Tehran
بۆچوونت