• وشداری نوێنەری پەرلەمانی ئێراق سەبارەت بە دەسوەردانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی ئێراق

نوێنەری پەرلەمانی ئێراق سەبارەت بە دەسوەردانەکانی نهێنی ئەمریکا لە هەڵبژرادنەکانی پارلەمانی داهاتووی ئێراق وشداری دا

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   هەواڵدەریی  ئێراق " واع " ئیقبال ئەلغرابی   ئەندامی  فڕاکسیونی  ئەلاحرار لە پەرلەمانی  ئێراق سەبارەت  بە  دەسوەردانەکانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانی داهاتووی ئێراق وشداری دا  و ڕایگەیاند  کە ئەمریکا  سیاسەتی نەرم و نەهێنی بۆ لاگری لە بڕێک  لە بەربژارەکانی  لەبەر گرتووە . ناوبراو ڕایگەیاند  کە فراکسیونی  ئەحرار نیگەرانی دەسوەردانەکانی  ئەمریکا  لە هەڵبژرادنە  پەرلەمانیە کانە  کە بڕیارە  مانگی  داهاتوو  بەڕێوە بچێت . ئەو نوێنەرەی پەرلەمانی ئێراق جەختی کرد  کە ئەمریکا  بەو مەبەستە لە بڕێک  لە پارتەکان و تاقمە سیاسیەکان لاگری دەکات . واشنگتون سیاسەتی نوێ لەمەڕ داگیرکاری لە ئێراق پێو شوێن دەگرێت و بۆ گەیشتن بەو مەبەستە  بە شێوەی نەرم لە بڕێک لە چالاکان و تاقمە سیاسیەکان لاگری دەکات .

Mar 12, 2018 16:58 Asia/Tehran
بۆچوونت