• دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکرانی ناوچە سنوورییەکانی عێراق لەگەڵ عەرەبستان، ئۆردۆن و سووریا

وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی عێراق ڕایگەیاند؛ ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان بۆ پاکتاوکردنی ناوچە سنوورییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ عەرەبستان، ئۆردۆن و سووریا لە پاشماوەی تیرۆریستانی داعش، دەس پێ بووە.

بەپێی ڕاپۆری ڕووسیا ئەلیەوم؛ یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵە ئاسایشییەکانی عێراق وتی: ئەو ناوچانە ، ئەلمەحلەبییە، شنگاڵ و ئۆم جریس هەڵکەوتوو لەڕۆژاوای نەینەواو ناوچەکانی ئەلبەعاج و ئەلقیروان ئەلکەراح لە باکووری بەغدا دەگرنەخۆ.

یەحیا ڕەسوڵ پێی داگرت: سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی پارێزگای سەلاحەدین لەباکووری عێراقیش هەڵمەتی پاکتاوکردنی چەند ناوچەیەک لەباشووری ئەلحەزەر و باکووری ناوچەی ئەلسینیە و ئەلموئەلەف لەبەجێماوانی داعش دەس پێ کردووە.

وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵە ئاسایشییەکانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی پاکتاوکران لەلایەن سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی پارێزگای ئەنبار لە ناوچەکانی عەکاشات - ئەلڕەتەبە هەڵکەوتوو لەباکووری ڕێگای پەیوەندیی نێوان ڕۆژاوای عێراق و سنوورەکانی ئۆردۆن و ناوچەکانی راوە هەتا رمانە هەڵکەوتوو لە رۆژاوای ئەنبار و لەسنوورە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و سووریا دەس پێ بووە.

بەقسەی ناوبراو ، ئەو ئۆپراسیۆنە ئاسایشییە ناوچەکانی وادی حوران لە پارێزگای ئەنبار و لەنزیک سنوورەکانی عێراق و عەرەبستانیش دەگرێتەوە.

سەرپەیڤ

Apr 16, 2018 13:34 Asia/Tehran
بۆچوونت