• لاشەی سەدام حسێن بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە

رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی سعودی ئاشکرایکرد، کە تەرمی سەدام حوسێنی سەرۆکی لەسێدارەدراوی پێشووتری عێراق بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.رۆژنامەکە بڵاویشیکردەوە، تەرمی سەدام لەناو گۆڕەکەی لەعوجەی تکریت، کە لەشوێنی لەدایکبوونی ناوبراوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لەو بارەوە شێخ ئەحمەد عنزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی عەشایەری پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، لەلایەن کەسوکاری سەدام حوسێنەوە، تەرمی سەدام حوسێن لەناو گۆڕەکەی دەرهێنراوەو براوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شێخ ئەحمەد عنزی راشیگەیاند، کەسوکاری سەدام لەپێش هاتنی چەکدارانی داعش بۆ پارێزگاری سەڵاحەدین لەساڵی 2014 تەرمی سەدام-یان گواستووەتەوە.پێشتر راگەیەنرا، کە لەو کاتەی داعش چووەتە عوجە، گۆڕی سەدام حوسێنیان تەقاندووەتەوە، کە ئەوەش کاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووە.

 

Apr 17, 2018 21:24 Asia/Tehran
بۆچوونت