• ستراتژی و ڕێنموونییەکانی مەرجەعیەت سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق

چوارەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی نوێ

چوارەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی نوێ لە ڕۆژی 12 ی مانگی مای 2018دا بەڕێوە دەچێت. پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە حەوتەیێک پێش هەڵبژاردنەکان لە هەموو بارستای خۆیان لە پێناو سەرکەوتنیان لەو هەڵبژاردنانە کەڵک وەردەگرن.

مەرجەعیەتی عێراقیش وەکوو هەموو گۆڕانکارییە گرینگەکانی ئەو وڵاتە، ڕوانگەیێکی تایبەتی هەیە لە ئاست هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیدا. لە خوتبە و وتارەکانی "عەبدولمەهدی کەربەلایی"، نوێنەری ئایەتوڵڵا عوزما سیستانی، مەرجەعی باڵای شێعەکان لە نوێژی هەینی ئەم حەوتەیەی کەربەلادا، ئەکرێت لە سێ ڕەهەندەوە لە ڕێنموونییەکانی مەرجەعیەت تێ بگەیین.

یەکەم ستراتژیای هەڵبژاردنەکان لە ڕوانگەی مەرجەعیەتی عێراقەوە، پێداگری لەسەر بەرژەوەندی نیشتمانی و نەک قازانجی تاکییە. ئەمە هەڵوێستی گشتی و پاوەجێی مەرجەعیەتە لە عێراقدا.

. پاش ئەوەی کە لە ساڵی 2014دا تیرۆریستەکانی داعش ناوچە سوننەنشینەکانی ئەو وڵاتەیان داگیر کرد، ئایەتوڵڵا سیستانی لە فەتوایێکی مێژووییدا پێداگری کرد لەسەر پێویستیی پێکهاتنی هێزی خۆبەخشی جەماوەری نیشتمانی، بە مەبەستی خەباتی دژی داعش و وەرگرتنەوەی ناوچەداگیرکراوەکان لەو تاقمە تیرۆریستییە.

کاتێ وا بابەتی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراقیش هاتەئاراوە،

جارێکی دیکە مەرجەعیەتی عێراق لەسەر پێویستی پاراستنی سەروەری و یەک پارچەیی خاکی ئەو وڵاتە پێداگری کرد.

ئێستاکە لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی نوێنەرانی عێراقیش، پێداگری لەسەر بەرژەوەندیی نیشتمانی، هەڵوێستی لەگۆڕان نەهاتووی مەرجەعیەتی ئەو وڵاتەیە، هەر بەم پێیە "عەبدولمەهدی کەربەلایی" نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە مەرجەعیەتی ئایینی پاڵپشتی لە هیچ پارت یاخود بەربژارێک لە هەڵبژاردنەکاندا ناکات و هەڵوێستێکی بەرامبەری هەیە لەمەڕ هەموواندا. ئەم ڕوانگەیە پیشاندەری پێداگریی مەرجەعیەتە لەسەر یەکیەتی و یەکڕیزی شێعە و سوننە لە عێراقدا.

یەکێک لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی مەرجەعیەت لە عێراقدا ئەوەیە کە بەردەوام ڕوانگەیێکی خۆجێی و دەوروونییان هەیە لە ئاست سیاسەت و ئاسایشدا. مەرجەعیەتی عێراق بە بەهرە وەرگرتن لە فێرکارییە ئایینیەکان و ئەزموونە مێژووییەکانی لەسەر ئەم باوەڕەیە کە ڕیشە و بنج و بنەوانی زۆرێک لە گرفتەکانی ئەو وڵاتە بەتایبەت ناهێمنییەکان کە لە چوارچێوەی پەلاماری داعشدا خۆی نواند، لە خۆتێوەردانی بیانییەکان لە پرسەکانی ئەو وڵاتەدایە.

سەرپەیڤ

ئادار 05, 2018 18:35 Asia/Tehran
بۆچوونت