• پیداگری نوێنەری

نوێنەری ئایەتۆڵڵا سیستانی پیداگری کرد ، خەڵکی عێراق دەبێ لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن هەتا لەم وڵاتە گوڕانی پێویست بەدی بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی دوێنی هەینی هەواڵدەری مێهە بە گیڕانەوە لە سومەریە نێوز " عەبدولمەهدی ئەلکەربەلایی" نوێنەری ئایەتۆڵڵا سیستانی زانای پایەبەرزی شیعەکانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکان ڕایگەیاند : شارومەندانی بە غیرەتی عێراقی بە بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان وهەڵبژاردنی کەسانی شایستە لەم ڕەوتە کارتێکەرن/. " کەربەلایی " بە دەربڕینی هێواداری بەمە کە بە بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان دۆخ باشتر بێت وتی: مەرجەعیەتی باڵای عێراق یش پیداگری کرد کە هیچ جێگرەوەیەک بۆ ڕەوتی هەڵبژاردنەکان لە ئارادانیە . هەرلەم حاڵەدا " سەیید عەمار حەکیم" سەرۆکی هاوپەیمانی نیستمانی شیعەکانی عیراق وسەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی ئەم وڵاتە بە ئامادە بوون لە بەردەم سەندوقەکانی دەنگدان ، لە هەڵبژاردنەکانی عیراق بەشداری کردو وتی: ئەم هەڵبژاردنانە وادەو بەڵینی وپێبەند بوونی عێراق بە دێموکراسی وڕیبازەکەی پاوەجیی دەکات. " عەمار حەکیم " هەروەها گەنجانی عێراقی بۆ بەشداری کردن لە هەلبژاردنەکانی بە مەبەستی گوڕانی دۆخ وبەربەرەکانێ لە گەڵ گەندەڵکاران وشکست خواردووان بانگهێشت. هەڵبژاردنەکانی ئەمرۆی عێراق، دوهەمین هەلبژاردن لە کاتی پاشەکشەی هێزە ئەمریکیەکان لەم وڵاتە لەساڵی دووهەزارو یازدە وچوارەمین هەڵبژاردنەکان لە کاتی ڕۆخانی ڕژێمی لەناوچووی سەدام لە ساڵی دووهەزارو سێی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی عێراقە. پەرلەمانی عێراق ، سەرۆک وەزیران وسەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێت/. لەم هەڵبژاردنانە ٣٢٠ پارتی سیاسی وهاوپەیمانی ولیستی هەڵبژاردەیی لەگەڵ یەکتر ململانی دەکەن کە داگری ٨٨ لیستی هەڵبژاردەیی، ٢٠٥پارت وتاقمی سیاسی و٢٧هاوپەیمانی هەڵبژاردەییە وحەوت هەزارو٣٦٧ بەربژارلەم هەلبژاردنانە بەشداری دەکەن.

سەرپەیڤ

ئادار 12, 2018 19:16 Asia/Tehran
بۆچوونت