• ئێراق گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قۆدسی بە پێشێلکرانی بڕیارنامە نێونەتەوەیەکان  زانی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق ڕایگەیاند : گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس پێشێلکرانی ئاشکرای بڕیارنامە نێونەتەوەییەکانە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  بنکەی پەیامنێرانی لاو  ، ئەحمەد مەحجوب  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق  لە بەیاننامەیەکدا  ڕایگەیاند :  پێداگری لەسەر ناساندنی  بەیتولموقەدەس وەک پێتەختی  ڕژیمی زایونی قەبووڵکراوە نیە . وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێراق  بە ڕاگەیندرانی هاودەنگی بە تەواوی خۆی  لە گەڵ  خەڵکی فەلەستین  سەبارەت بە شوێنهاتەکانی مەترسیداری  ئەو کارە بۆ  سەر سەقامی ناوچە و  کاریگەری نەرێنی لە ئاستی سیاسی و ئاسایشی وشداری دا . مەحجوب هەروەها کردنە ئامانجی فەلەستینەکانی ناڕازی  لە غەززەی ئیدانە کرد و وتیشی :  ئەو کردەوە توند ئاژویانەی ڕژیمی زایونی   دژی کەسانی مەدەنی  پێشێلکرانی ئاشکرای مافی مڕۆڤە . موقتەدا سەدر  سەروکی گروپی سەدری ئێراقیش کرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە قودسی بە پەڵەیەکی   ڕەشی دیکە   لە ناوچاوی  پاوانخوازان  وئیستکباری جیهانی هاوەردە  ئەژمار . دەڵوەتی ئەمریکا  دوێنێ دوشەمە  لە سای  لێنەهاتوویی  ڕێکخراوەکانی  بانگەشەکاری  مافی مڕۆڤ و ڕێکخراوی نەتەوەکان  باڵوێزخانەی  خۆی لە تەلابیبەوە گواستەوە بو قودس . هاوکات  لە گەڵ ئەو ڕووداوە  خەڵکی فەلەستین  لە قودس  کەرتی ڕۆژئاوایی  ڕووباری ئەردەن  و کەرتی غەززە  بە  بەرپاکرانی  خۆپیشاندان ناڕەزایەتی خۆیان ڕاگەیاند  کە  لەو خوشیشاندانەدا  58 فەلەستینی بە زەبری گوللەی سەربازانی  زایونی شەهید و 2771  کەسیش بریندار بوون .

ئادار 15, 2018 10:51 Asia/Tehran
بۆچوونت