• فواد مەعسوم شەهیدبوونی دەیان فەلەستینی بەدەس ئیسرائیلیەکانی شەرمەزار کرد

سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک و پاڵپشتی کردن لە مافی یاسایی گەلی فەلەستین ، شەهیدکرانی دەیان فەلەستینی بەدەس سەربازانی ئیسراییلی شەرمەزار کرد .

خەڵکی کەرتی غەزە دوێنێ دوشەممە هاوکات لەگەڵ کرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە قودسی داگیر کراو وهەروەها بە بۆنەی ساڵوگەڕی داگیر کرانی فەلەستین پازدەی مای، خۆپێشاندانیان کرد کە بە پەلاماری سەربازانی ڕژێمی زایونی پەنجاو فەلەستینی شەهید ودووهەزارو حەفتسەدو حەفتاو یەک کەس بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق کردەوەی خیرای کۆمەڵگەی جیهانی لە پشتیوانی لە گەلی فەلەستین لە بەرانبەر پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بە پێویست زانی ولەسەر پشتیوانی بەغدا لە مافی تۆکمە وتەواو وڕەوای گەلی فەلەستین لەوان مافی ئەوان بۆ دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختی قودس پیداگری کرد. فواد مەعسوم ڕایگەیاند : عێراق بە کەڵک وەرگرتن لە زۆر بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ خۆپێشاندانی ئاشتیانە کە مافی ڕەوا ودادگەرانەی خەڵک داوادەکات نەیارە.سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها بە ڕەخنە وگازەندە لە کردەوەی ئەمریکا بۆ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی خۆی بۆ قودسی داگیر کراو وتی: ئەم کردەوەیە بنپێکردنی ئاشکرای یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی وبڕیارەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکانە ومافی گەلی فەلەستین پاماڵ دەکات. 

سەرپەیڤ

ئادار 15, 2018 16:41 Asia/Tehran
بۆچوونت