• برینداربوونی سێزدە کەسی سیڤیل لەئاکامی پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکی بۆسەر پارێزگەی

سەرچاوەکانی ئێراقی باسی برینداربوونی سێزدە کەسی سڤیلیان کرد لەئاکامی پەلاماری بە هەڵەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەناو دژەداعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر پارێزگەی نەینەوا لە باکووری ئێراق.

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی چوارشەممەی ئیسنا  ناوەندی  زانیاری گەیاندنی  شەڕی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند  : هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  بەسەرکردەیی ئەمریکا ئیدیعای کرد کە بەهەڵە مووشەکێکی  بەرەو  گوندی سەفینە لە باکووری بنکەی قەیارە لە پارێزگەی نەینەوا  هاویشتووە  . 

ناوەندی زانیاری گەیاندنی  شەڕی ئێراق  وتیشی :  بە وتەی فەرماندەرانی ئۆپراسیۆنی نەینەوا لەبەر ئەم  پەلامارە سەرباری  بریندار بوونی سێزدە  کەسی سیڤیل، ژومارێک  ماڵ لەم ناوچەیەش زەبریان  وێ کەوتووە.

ناوەندی زانیاری گەیاندنی شەڕی ئێراق لەم بەیاننامەیە  وتیشی : لێکۆڵینەوەی خێرا سەبارەت بەم ڕووداوە دەست پێکراوە . 

ئەمریکا و هاوپەیمانانی  لە ئووتی ساڵی 2014ەوە  بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش، بەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان هاوپەیمانییان پێک هێناوە.

ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکییە تائێستا زۆرێک لە شارومەندانی بێ تاوانی لە ئێراق و سوریا لە خاک و خوێن دا گەوزاندووە.

 

سەرپەیڤ

ئادار 16, 2018 17:07 Asia/Tehran
بۆچوونت