• ڕەخنەی موقتەداسەدر لە دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ئێراق

ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی سائێرون هەرچەشنە دەستوەردانێکی نوێنەرانی ئەمریکا لە کاروباری ئێراقی شەڕمەزار کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی فارس، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراق  و سەرۆکی هاوپەیمانیی سائێروون، سەبارەت بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەمریکا لە کاروباری ئێراق و دەوری ئەوان لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی سیاسی  لە قۆناخی داهاتووی ئێراق وتی :  دەستێوەردانی  نوێنەرانی ئەمریکی ، پرسێکی جێی شەرمەزارییە.

ناوبراو وتی  :  ئامادەبوونی نوێنەری ئەمریکا لە ئێراق سەرسووڕهێنەر نییە، بەڵام دەستێوەردانی لەکاروباری  ئێراق کارێکی جێی شەرمەزارییە.

بێرت مەک گورک،  نوێنەری دوناڵد ترەمپ لە هاوپەیمانیی ئەمریکی بە ناو دژی داعش و داگلاس  سلێمان باڵوێزی ئەمریکا لە ئێراق، ئەم دواییە لەگەڵ ژومارێک لە بەرپرسانی ئێراقی لەوان سەید عەمار حەکیم ، ڕێبەری ڕەوتی  حەکمە و سەلیم  جەبووری  سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق، چاوپێکەوتنی کرد  . 

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕووسیا ئەلیەوم، ئەمریکاییەکان هەروەها وتووێژیان  لەهەوڵێر بە ئامانجی  لێک نیزیک کردنی ڕەوت وپارتە سیاسییە کوردەکان لە یەکتر، ئەنجام داوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شاندی ئەمریکی لە  چاوپێکەوتن لەگەڵ نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی  هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر گرینگایەتی یەکبوونی هەڵوێستی لایەنە کوردەکان و دەوری ئەرێنی ئەوان لە تەنیشت ڕەوتە سیاسیە سەرکەوتووەکان لە هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، پێداگرییان کرد .

ئادار 16, 2018 19:15 Asia/Tehran
بۆچوونت