• وەدواکەوتنی ڕاگەیەندرانی ئەنجامی یەکجاری هەڵبژاردنەکانی ئێراق

راگەیاندنی ئەنجامی یەکجاریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئێراق کە بڕیار بوو دوێنێ چوارشەم بڵاو ببێتەوە وەدوا خرا.

بە پێی ڕاپۆرتیوە ئیرنا؛ "ڕیاز بەدران" سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە هاوڕێ لەگەڵ ئەندامانی دیکەی ئەم کۆمیسیۆنە لە پرێس کۆنفرانسکدا ڕایگەیاند: بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر سەبارەت بە ژمارێک لە دەنگەکان لە هەندێ ناوچەدا و هەروەها نەگەیشتنی ڕێژە و ئاماری ژمارێک لە سنووقەکان هەتا ئێستا لەوان نەنێردرانی دەنگەکانی ١٨٦ بنکەی دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک، ئەنجامی یەکجاری دوو ڕۆژی دیکە ڕادەگەیەندرێ.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ژماردنی دەنگەکانی ئەو سنووقانەی کە شک و گومان هەبوو بەرامبەر بە ئەنجامەکەیان ، ئێستا لە کۆمەڵەبینای پێشانگەی نێودەوڵەتیی بەغدا درێژەی هەیە. هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ڕۆژی شەممە (١٢ی مانگی مەی) بە بەشداریی نزیکەی ١١ ملوێن شاروومەندی ئێراقی و بە ڕادەی بەشداریی زیاتر لە ٤٤%ی کەسانی شیاوی دەنگدان بەڕێوە چوو. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراقدا ٣٢٠ پارت، هاوپەیمانی و لسیتی هەڵبژاردەیی پێکەوە ململانێیان کرد بۆ بە دەست هێنانی کورسییەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ

ئادار 17, 2018 07:29 Asia/Tehran
بۆچوونت