• موقتەدا سەدر : ڕەوتە ڕامیاریەکانی سەرکەوتووی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئێراق پێکەوە هاوبەرژەوەندی و هاوبەشن

سەرۆکی ڕەوتی سەدری ئێراق ڕایگەیاند : هەموو لایەنە ڕامیاریەکانی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی وڵاتەکەی دا هاوبەشی یەکترن.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریە نیوز؛ "موقتەدا سەدر" ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: ئەو بڕیارانەی دەدرێن ئێراقین و لە نێو سنوورەکانی ئێراقدا هەموو بڕیارێک دەدرێ.

موقتەدا سەدر ڕۆژی ڕابردوو (چوارشەممە)یش وتی؛ دەوڵەتی داهاتوویی ئێراق تێکنۆکرات دەبێ واتە " تەکنیک سالار"  و کەسانی شیاو و شارەزا پۆستەکان دەگرنە ئەستۆ و ئەو دەوڵەتە دەرکەیەک دەبێ لە سەر ڕزق و ڕۆژی گەلی ئێراق و پێش بە گەندەڵیی لە نێو پارتە سیاسییەکان دەگرێ.

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ڕۆژی شەممە (١٢ی مانگی مەی) بە بەشداریی نزیکەی ١١ ملوێن شاروومەندی ئێراقی و بە ڕادەی بەشداریی زیاتر لە ٤٤%ی کەسانی شیاوی دەنگدان بەڕێوە چوو.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراقدا ٣٢٠ پارت، هاوپەیمانی و لسیتی هەڵبژاردەیی پێکەوە ململانێیان کرد بۆ بە دەست هێنانی کورسییەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ

ئادار 17, 2018 13:44 Asia/Tehran
بۆچوونت