• هەوڵی حەکیم و سەدر بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی واوەهۆزیی لە ئێراق

"عەمار حەکیم"ی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی و ڕێبەری هاوپەیمانیی هەڵبژاردەیی "حیکمە" و "موقتەدا سەدر"ی سەرۆکی ڕەوتی سەدرو پاڵپشتی هەڵبژاردەیی"سائیرون" لەپاش چاوپێکەوتنیان لە نەجەف لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش باسی ڕێککەوتن لەسەر وتووێژ لەگەڵ هاوپەیمانیەکانی دیکە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی واوەهۆزیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ "موقتەدا سەدر" کە هاوپەیمانییەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراقدا زیاترین کورسیی پەرلەمانی بە دەست هێناوە، شەوی هەینی جەختی کرد لە سەر پێکهاتنی دەوڵەتێکی "دیموکرات و تێکنۆکرات" لە ئێراقدا.

"عەمار حەکیم" یش لەم کۆبوونەوە ڕۆژنامەوانییەدا ، ستراتژیی دەوڵەتی داهاتووی ئێراقی بە واوەفرقەیی باس کرد و ڕایگەیاند: پێکهێنانی دەوڵەتێکی بەهێز و بەدوور لە هۆگریی و بەسراوەیی هۆزی و تایفی، تەنیا ڕێگای دابین کردنی ویست و خواستی شاروومەندانی و ئاراستە کردنی ڕاژەکاری پێویست بە هەموانە.

ناوبراو وتیشی: دوو هاوپەیمانیی سائیرون و حیکمە لەگەڵ هاوپەیمانییە سەرکەوتووەکانی دیکەی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو وتووێژ دەکەن.

لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئێراقدا ، هاوپەیمانیی سائیرون(موقتەدا سەدر) ٥٤ کورسی، فەتح (های ئعامری) ٤٧ کورسی، نەسر (حەیدەر عەبادی) ٤٣ کورسی، دەوڵەتی قانون (نوری مالکی) ٢٥ کورسی، وەتەنییە (ئەیاد عەلاوی) ٢٢ کورسی و ڕەوتی حیکمەت (سەید عەمار حەکیم) ١٩ کورسی و قەرار (ئوسامە نوجەیفی) ١٣ کورسیی پەرلەمانیان بە دەست هێنا.

هەروەها پارتەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش بە دەس خستنی سەرجەم ٦٠ کورسی لەم هەڵبژاردنانەدا بێ گومان لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتە بەشدارییەکی بەرچاویان دەبێ.

ئادار 18, 2018 11:09 Asia/Tehran
بۆچوونت