• کوژرانیی ١٢ داعشی  لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک

سەرچاوە ئاسایشیە عێراقیەکان باسیان لە کوژرانی ١٢ تیرۆریستی داعشی بۆوێنە یەکێک لە سەرکردە گرنگەکانیی ئەو گرووپە تەکفیریە کردووە لە کەرکوکی باکووری عێراق.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر لە گێرانەوە لە سومەرییە نیوز، سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە ستانی کەرکوک ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییە کانی عێراقی هەڵیان کووتایە سەر مۆڵگەی ترۆریستان لە ناوچەی ئەلڕەشاد لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم پارێزگایە و بوو بە هۆی قۆڵبەست کرانیی ژمارێک لە وان.

 هەواڵی دیکە لە کەرکووک باس لە وە دەکات،"ڕیاز ئەلبەدران" بەڕێوە بەری ئیدارەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاماژە بە هەرەشەکرانی کارمەندانی کۆمیساریای باڵا لە لایەن کەسانی سەر بە گرووپێکی سیاسی وتی: دەنگەکانی سندووقەکانی ١٦٨ لقی هەڵبژاردنەکانی کەرکووک هێشتا نەبژێردراوە. ئەلبەدران لە "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکرد خێرا بۆ چارەسەری ئەم قەیرانە هەنگاو هەڵبگرن.

 ١٢ مای ٢٠١٨ چوارەمین هەڵباژردنەکانی پەرلەمانی عێراق دوای سەرنخوونی سەدام، دیکتاتۆری لەناو چووی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٣ و یەکەمین هەڵبژاردنەکان دوای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش ، لە عێراق دا بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ

ئادار 18, 2018 17:35 Asia/Tehran
بۆچوونت