• بەغدا هەرگیز ڕێگا بە سەربازانی تورک نادات بچنە ناو خاکی تورکیا

وتەبێژی نووسینگەی مێدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەمە وتی : بەغدا هەرگیز ڕێگا بە هێزەکانی تورکیا نادات بچنە ناوخاکی عێراقەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ؛ سەعد حەدیسی لە وتووێژێکی تایبەتی لە گەڵ هەواڵدەریی " ئەلمەعلومە" بە وتنی ئەوەی کە  هێزەکانی تورکیا  خەریکی تێکهەڵچوونن لە گەڵ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە ) لە بەرزاییەکانی قەندیل لە باکووری عێراق وتیشی :  بەغدا هەرگیز ڕێگا بە هێزەکانی  تورکیا  نادات  بچنە ناوخاکی عێراقەوە. ئەلحەدیسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە  تورکیا  لە دەیەی هەشتای سەدەی ڕابردووی زایینی  تا ئێستا خەریکی  شەڕ لە گەڵ هێزەکانی پەکەکەیە ؛ ڕاپۆڕتگەلێکی لە مەڕ  هەرجۆرە ڕێککەوتنێکی نێوان بەغدا و ئانکارا سەبارەت بە جمو جوڵی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەگەلێک لە خاکی عێراقیی بەدرۆ خستەوە .

Jun 14, 2018 16:33 Asia/Tehran
بۆچوونت