• بەڕێوە چوونی دانیشتنی هاوئاهەنگی بەرگری و ئاسایشی ئێران و ئێراق بۆ ڕێ و ڕەسمی ئەربەعین

دانیشتنی هاوئاهەنگی بەرگری و ئاسایشی ئێران و ئێراق بۆ ڕێ و ڕەسمی ئەربەعین بە ئامادە بوونی بەرپرسان و کاربەدەستانی دوو وڵات لە بەغدا بەڕێوە چوو .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمە ی ئێرنا؛ ئیرەج مەسجدی  باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا و سەرۆکی  ئەرکانی ئەربەعینی ئێران لە ئێراق وێڕای ڕێز گرتن لە هەوڵەکان و میوانداریەتیەکانی  دەوڵەت و نەتەوەی  ئێراق  وتی : لە سای  هاودڵی و هاوکاری نزیک لە نێوان  دەوڵەت و نەتەوەی  ئێران و ئێراق  ، ڕێ و ڕەسمی  ئەربەعینی ئەمساڵیش بە شۆر و بەربڵاوی هەرچی زۆرتر بەڕێوە دەچێ .  قاسم ئەعرەجی  وەزیری ناوخۆی ئێراقیش لەو دانیشتنەدا  بە وتنی ئەوەی کە  ئێران لە هەموو قەیرانەکان وەک پشتیوانێک لە پاڵ نەتەوەن و دەوڵەتی ئێراق دا بووە  جەختی کرد لە سەر  پەرەی پەیوەندی  دوو لایەنە  لە هەموو  بوارەکاندا . عرفان مەحموود  ئەلحەیالی " وەزیری بەرگری ئێراقیش لە و دانیشتنەدا وتیشی  بە بەشداری  هەموو هێزە سەربازی و ئاسایشیەکانی  ئێراق بریتی  لە ئەرتەش ،پولیسی فیدڕاڵ، خەبات بە دژی تڕوڕیزم و حەشدی شەعبی و گەڵاڵەگەلێکی تایبەت کە  جێ بە جێ دەکرێت، ئەربەعینی  ئەمساڵیش بە بێ   کێشەی  ئاسایشی و بە باشترین شێوە بەڕێوە دەچێت . هەروەها دوو لایەن باسەکان و تەوەرە جۆراوجۆرەکانی هاوپەیوەند بە هاوکاری و هاوئاهەنگی بەرگریکاری و ئاسایشی تایبەت بە ڕێ و ڕەسمی  ئەربەعینی ئەمساڵیان لێک دایەوە . بە پێی ئامارە فەرمیەکانی ژێدەرە ئێراقیەکان نزیکەی 14 ملوێن زیارەتکار لە ریپیوانی زیارەتی  ئەربەعینی ساڵی ڕابڕدوو  بەشداریان کرد کە زیاتر لە دوو ملوێن کەس لەوان  ئێرانی بوون . 20 مانگی سەفەری 1440 کوچی مانگی  واتە  سی ئوکتوبری 2018  ، ئەربەعین  شەهادەتی  حەزرەتی  ئیمام حسین -ع-  ئیمامی سێهەمی شێعەکانی جیهان و یارانی ئەمەگداری بەڕێزیان لە سارای کەربەلایە ؛ ملوێنان زیارەتکار لە سەرانسەری جیهان  لەو ڕۆژدا بۆ ئامادە بوون لە ڕێ و ڕەسمی  ئەربەعینی حسێنی -ع-  دەچنە   شاری کەربەلا لە باشووری  ئێراق .

Jul 09, 2018 16:30 Asia/Tehran
بۆچوونت