• سەرۆک وەزیرانی عێراق خوازیاری چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان لەدژ داعش بوو

سەرۆک وەزیرانی عێراق خوازیاری پەرەی هەوڵە هەواڵگری و سەربازییەکان بوو بەمەبەستی قۆڵبەست کرانی تیرۆریستان لە پارێزگای دیالە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێرانەوە لە ماڵپەڕی"دجلە"؛ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و سەرکردایەتی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەسەفەر بۆ پارێزگای دیالە وێڕای دیدار لەگەڵ فەرماندەرانی ئاسایشی لە بنکەی سەرکردایەتی ئەو پارێزگایە وتی: دەبێ هەوڵ و هەڵمەتی ورد وبەردەوام بکرێ لەدژ پاشماوەکانی گرووپی تاوانکاری داعش و مرۆڤ ڕفێن و ڕێگەیان پێ نەدرێ لەسازدران خۆبدزنەوە.

لە حەوتی ژوولای ئۆپراسیۆنی سەربازیی بەرفراوانی هێزە هاوبەشە عێراقییەکان بۆ پاکتاوکردنی ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی شاری دوزخورماتو و جاددەی"دیالی-کەرکووک" دەس پێ بووە.

بەپێی ڕاپۆرێکی دیکە، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەرکانی سەرکردایەتی هاوبەشی عێراق هەواڵی کوژرانی بیست تیرۆریستی داعشی لە گوندی "بادوش" لەباکووری پارێزگای نەینەوای ڕاگەیاند و وتی: ئەو ئەرکانە توانیویەتی نۆ تونێلی ژێرزەوینی مین ڕێژکراو و ٧٥ مینی دەسکردی داعش لەو شارەو گوندەکانی «قریه السلام» ،«الدوانش» و«بدنه الکبیر» لەگەڵ پانزە مووشەکی کاتیوشا بدۆزێتەوەو پووچەڵیان بکاتەوە.

لەهەمان کاتدا، حەشدی شەعبیی عێراق بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ، بێ ئاکامبوونی پەلاماری چوار کەسی خۆتەقێنەوەی داعش لەباکووری پارێزگای سەلاحەدین و کوژرانیانی ڕاگەیاند.

قاسم موسلح لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبی لەکەرت رۆژاوای پارێزگای ئەنباریش ڕایگەیاند: تۆپخانەی حەشدی شەعبی بەبۆردومانی ناوچەی سنووری ی"السوسە"ی سووریا توانی سەرکردەیەکی داعش لەگەڵ ژمارێکی دیکە لە تیرۆریستان بکوژن.

Jul 09, 2018 19:42 Asia/Tehran
بۆچوونت